گۆڕانکاری لە نێوخۆی یەکێتی دەکرێت

ليست هناك تعليقات


وردەکاری گۆڕانکارییەکانی یەکێتی ئاشکرا دەکات کە بڕیارە لە دیداری حیزبەکەی ئەنجامی بدات یەکێتی نیشتیمانی دیداری گشتی حیزبەکەی ئەنجام دەدات و بڕیارە چەند گۆڕانکارییەکی ناوخۆی ئەنجام بدات.

 بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، ۹ی ٤ی ۲۰۲٥، لە شاری ڕانیە کۆتا کۆنفرانسی ئامادەکاری بۆ دیداری یەکێتی ئەنجام بدرێت و تا کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو دیداری دووەمی یەکێتی بەڕێوەبچێت و چەند گۆڕانکارییەکی حزبی و ئۆرگانی لە دیدارەکەدا پەسەند دەکرێت. یەکێتی دەیەوێت هەیکەلی ڕێکخستنی حزبی و ئۆرگانەکانی بگۆڕێت و گۆڕانکاری لە شێوازی کاری حزبی و ڕێکخستن بکات. 

بەشێک لە مەکتەب و مەڵبەندەکان هەڵوەشێنێتەوەو بچوکیان بکاتەوە بە جۆرێک چەند مەڵبەندێک تێکەڵ بەیەکتر دەکات و بیرۆکەکە لە قۆناغی یەکەمدا هەڵوەشانەوەی مەڵبەندی قەزاکان و دەوروبەری پارێزگاکانە و تێکەڵ بەمەڵبەندی پارێزگاکان دەکرێت. لەقۆناغی دووەم هەیکەلی مەڵبەندەکان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و تەنها لە پارێزگاکان مەڵبەند دەمێنێتەوە.

 هەروەها چەند مەکتەبێکی یەکێتی تێکەڵ دەکرێن و بەشێکیان هەڵدەوەشێنەوەو دەبنە بۆرد و دەستەی بچوک و دەبەسترێن بە مەکتەبی سەرۆکی یەکێتییەوە. ئەو گۆڕانکاریانە لە ڕێگای پڕۆژەیەکەوە دەبرێنە دیداری یەکێتی و دەنگی لەسەر دەدرێت. دوای دیداری یەکێتی گۆڕانکاری لە بەرپرسی ئەو مەڵبەندو مەکتەبانە دەکرێت کە دەمێننەوە. س/بوار

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif