پەری محەمەد
-
لە حەپسە خانی نەقیب و عادیلەخانی هەڵەبجەوە لە باشووری کوردستان دوای ئەو مێژوە نەتوانراوە ژنی سەرکردە دروست بکرێت؟ کێ چی بەرپرسە لەمە رەنگە کاتی تر گونجاو بێت بۆ ئەم باسە بەڵام پرسیارێکی بەجێیە کە وا 33 ساڵە باشوری کوردستان ئازادە و کورد خۆی دەوڵەتدارێتی خۆیدەکات دەبوو چەندین نمونەی گەورە و گرنگی ژنی کوردمان بدیایە بۆ پێشکەوتن لەگەڵ ئەوەی چەندین رێکخراو لە بواری ژنان و ئافرەتاندا کاردەن بەراورد بە پارچەکانی تر نەمانتوانیوە سەرکردەی ژن پێشکەشی کۆمەڵگا بکەین
ژنی کورد بە درێژایی مێژوو لە کۆمەڵگای کوردەواری، چ پێش مێژوو و چ پاش مێژوویش رۆڵ و پێگەی خۆی هەبووە و لە هەموو قۆناغەکانی ژیان هەوڵ و تێکۆشانی بۆ ژیان و بەرەوپێشبردنی خێزان و کۆمەڵگا داوە، هەربۆیە هەموو کات ژنی کورد جێگای متمانە و شوێنی تایبەتی خۆی هەبووە لە ناو کۆمەلگاداو لە نەبوونی پیاودا ئەرکی بەڕێوەبردنی ماڵ و منداڵی پێ سپێردراوە و بووەتە گەورەی خێزان یان هۆزەکەی دوای راپەرین ژن باشتر توانیویەتی بیتە پیشەوەو زیاتر لە بیگەکاندا بونی هەیە کە جاران بەس پیاو تەواوی ئەرکەکانی حوکمرانی و دامەزراوەکانی تری کۆنترۆل کردبوو و لە ئێستاشدا نوێترین ئاماری فەرمی هەرێمی کوردستان نێر لە %55.22 دا، دەتوانین بڵێن کرانەوەیک هەیە بۆژنان بەس ئیستاش پێوستە زیاتر وجدی خۆی بسەلمینیت چونک مێ %49.77 رێژەکەی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەمتر بۆتەوە .
رێکخراو و حیزبەکان دەبێ داهێنان بکەن لە دەرخستنی توانای ژنان و دەسبەرداری رێگا کلاسیکیەکە ببن ،بۆ ئەوەی بگەنە کۆمەڵگای پێشکەوتوو دەبێت شەڕی بردنەوەی کەسە سەرکەوتوەکان بکەن بۆ ناو کارەکانیان،تەنها بەو رێگە دەگەنە گەشتن و دەرخستنی کەسانی سەرکەوتوو کە رێز و هاوبەشی بە کەسانی یەکەمەکانی ئاستی زانکۆکان یەکەمەکانی ئاستی ئامادەیی و پیشەییەکان
کەسانی داهێنەر و خوێندەوار و کەسانی هۆشیاری کۆمەڵگەکە دەربخەی دور بکەویتەوە لەو چەند دەموو چاوەی کە لە هەر بۆنەیەک و هەمان ئەو کەسانەدەر بخەی و دووبارە و چەند بارە ئەو دەمو چاوانە دەبینین،هەندێک جار ئەو کەسانە تەنانەت خۆشیان بۆ بۆنەکا ئامادەناکەن، لەلایە خەڵکەوە، دیارە کە بەشداریی هەندێک لەم ئافرەتان لە بەرپرسیارێتیەکان لەسەر ربنچەینی توانا، شارەزایی و داهێنان نییە.
کۆمەڵگای کورد بەدرێژایی مێژوو کراوەبووە لەگەڵ ژن و کچ لەماڵ و لەدەرەشدا هەموو ئەو رۆژهەڵاتناسانەی هاتونەتە کوردستان ئەم تایبەتمەندیەیان باس کردوە بەراورد بە گەلانی ناوچەکە کورد کراوەتربووە
ئێستا دەبێت بپرسین لە حیزب و رێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنان ئایە دەتوانین ژنی سەردکردە پێبگەیەنین؟ ئەگەر نا ،کۆمەڵگەی کوردی بەرەو پێشکەتن ناڕوا چونکە ژنان نیوەی کۆمەڵگاکە پێکدەهێنن و سەرنەکەوتن لەم بوارەدا زۆر لایەن و کەس و رێکخراو دەخاتە ژێر پرسیارەوە .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق