شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە ڕایگهیاند، لە ساڵی 2024دا گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان زیاتر لە 900 ملیۆن دیناری خەرجکردوە بۆ چارەسەری نزیکەی 1100 منداڵی خێزانە کەمدەرامەتەکان، دهشڵێت، چەندین کەیسی منداڵانی نەخۆش و گەورە ساڵان هەبوە کە لەناو عێراق چارەسەرنەکراون و نێردراونەتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەرکردن.
شار پزیشکی ئەنوەر شێخە له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، لەماوەی رابردو ئێستاشدا بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردن و دەستگیرۆی چارەخوازان بەبێ جیاوازی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش کردوە و زۆرێک لەو خزمەتگوزاریانەش بە شێوەی خێرخوازی و بێ بەرامبەربوە.
ئەو پڕۆژە خێرخوازیانە بەشی خێرخوازی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بودجەی بۆ دابینکردوە
ئاماژهی بهوهشكردوه، لەو پڕۆژە خێرخوازیانەی کە بە هاوبەشی ئەنجامدراوە بەشی هەرە زۆریان لەلایەن بەشی خێرخوازی (گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان) بودجەی بۆ دابینکراوە، کە تەنها لە ساڵی 2024دا، زیاتر لە 900 ملیۆن دینار، لەلایەن قەیوان گروپ بۆ ئەو مەبەستە خەرجکراوە.
منداڵپارێزی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی بەشداربوە لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژە مرۆڤ دۆستانەیەدا
هەروەها دهڵێت، منداڵپارێزی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی بەشداربوە لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژە مرۆڤ دۆستانەیەداو هاوکارێکی باش بون لە دیاریکردنی کەیسەکان و لە ئەستۆگرتنی بەشێک لە تێچوی چارەسەرییەکان کە زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بوە.
چەندین کەیسی منداڵانی نەخۆش و گەورە ساڵان هەبوە کە لەناو عێراق چارەسەرنەکراون و نێردراونەتە دەرەوەی وڵات
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "لەسەرو هەمو ئەو پرۆژانەی کە لەلایەن بەشی خێرخوازی قەیوان گروپ جێبەجێکراوە، چەندین کەیسی منداڵانی نەخۆش و گەورە ساڵان هەبوە کە لەناو عێراق چارەسەرنەکراون و نێردراونەتە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەرکردن، ئەوە جگە لەوەی کە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانییەوە بەپێی رێکەوتنێک کە لە نێوانیاندا هەیە بە هاوبەشی قەیوان گروپ لە شاری پزیشکی ئەنوەرشێخە، چەندین کەیسی چارەسەری خێرخوازی و بێ بەرامبەر هەبوە کە پێشکەش بەو کەسانەکراون کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی داواکراون".
ئەوەش خراوەتەڕو، لە سەنتەری چاندنی جگەر لە شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە، وەک تاکە ناوەند لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێناوە لە ڕێگەی تیمەکان کە پێکدێن لە تیمی نیشتمانی و بیانی، تەنها لە ساڵی 2024دا 150 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەک بە شێوەیەکی خێرخوازی و پاڵپشتی خێزانەکان.
ئەو پڕۆژە خێرخوازییە تەندروستیانەی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە کە لەساڵی 2024 ئەنجامدراون بریتین لە:
- ئەنجامدانی 250 قەستەرەی دڵی منداڵان، تەنها لە 2024دا کە بودجەکانیان لەلایەن (گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، منداڵپارێزی کوردستان) دابینکراوە.
دابینکردنی دەرمانی بێ بەرامبەر لەشاری پزیشکی ئەنوەرشێخە بۆ 750 منداڵ کە تێچوەکانیان لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان دابینکراوە، هەمو ئەو منداڵانە لە ڕێگەی منداڵپارێزی کوردستانەوە دەست نیشانکراون و شایستەبون بۆ هاوکاریکردن و چارەسەری بێبەرامبەر کە زۆربەیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەبوە و تا ئێستاشدا پرۆسەکە بەردەوامە.
- هێنانی تیمی بیانی کە تەنها لە ساڵی 2024دا لەشاری پزیشکی ئەنوەرشێخە 27 نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵان ئەنجامدراوە و قەیوان گروپ تێچوەکەی دابینکردوە.
- هەروەها بینینی بێبەرامبەری نەخۆش لەلایەن تیمی پزیشکانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە، بۆ ئەو منداڵانەی کە لەلایەن منداڵپارێزی کوردستانەوە دەستنیشانکروان و بەشێوەی رۆژانە ئەم کارە ئەنجام دەدرێت.
- هەروەها نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکاوی بۆ منداڵان کە خۆی لە 10 نەشتەرگەری دەبینێتەوە بۆ ئەو منداڵانەی کە گرفتی شێواوی زگماکی پەلەکانیان هەبوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق