داوایەکی یەکێتی و ڕەدکردنەوەی کۆبونەوەکەی بێ ئەنجام کۆتایی پێ هێنا

ليست هناك تعليقات

دوێنێ دوو شەممە لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەزای دووکان لە سلێمانی کۆبوونەوە.

شاندەکەی پارتی لەلایەن مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سەرۆکایەتی دەکرا و هەریەک لە ئومێد سەباح، دڵشاد شەهاب، پشتیوان سادق و هۆشیار زێباری ئەندامی شاندەکە بوون.

شاندەکەی یەکێتیش لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکرا و هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، رێواز فایەق، ئامانج رەحیم، نزار ئامێدی و شاڵاو شێخ سەلاح، ئەندامی شاندەکە بوون.

بە پێی زانیاریەکان کۆبونەوەکە لە دۆخێکی ئاسایدا ئەنجامدراوە و هیچ جۆرە گرژیەك لە کۆبونەوەکەدا نەبوە، ئەوە وێڕای ئەوەی نەگەشتونەتە هیچ ئەنجامێك لەسەر پێشنیارەکانی یەکتر، کە نوێترین پێشنیاری یەکێتی داوایکردوە کە پۆستی سەرۆکی هەرێم بدرێتە یەکێتی، بەڵام پارتی ئەو پیشنیارەی ڕەد کردۆتەوە و وتویەتی کە پۆستی سەرۆکی هەرێم لە بەرامبەر پۆستی سەرۆكکۆماری عێراقە.
لە یەکێکیتر لە داخوازیەکانی یەکێتی دا داوای کردوە کە پۆستی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی پێ بدرێت بەڵام پارتی لەمەشدا نەرمی نەنواندوە و لە بەرامبەردا یەکێتی پێداگری لەسەر خواستەکانی کردوەتەوە و ئەمەش خاڵی نەگەشتنە ئەنجامی کۆبونەوەکە بوە.
ئەنجامی کۆبوونەوەکە بەوە کۆتایی هاتوە کە هەردوولا تاوتوێی پیشنیارەکانی یەكتر دەکەن و هەوڵ دەدەن کۆبوونەوەی داهاتوو یەکلاکەرەوە بێت بۆ ئەوەی دەستبکرێتەوە بە کۆبونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 کرا. پارتی 39 کورسی و یەکێتی 23 کورسی بەدەستهێنا، لەدوای تێپەڕبوونی نزیکەی شەش مانگ، هێشتا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکنەکەوتوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif