خۆپێشاندانی فراوان دژی پێناسە گومرگییەکانی ترەمپ دەکرێت

ليست هناك تعليقات



لە ئەمریکا و ئەورووپا، سەدان هەزار کەس رژانە سەر شەقامەکان و لە دژی رێکارە نوێیەکان و بەتایبەتی پێناسە گومرگییەکانی ترەمپ خۆپێشاندانیان کرد. ئەمەش گەورەترین ناڕەزایەتییە لە دژی سەرۆکی ئەمریکا لەوکاتەوەی گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی.


کارمەندانی پێشووی فیدراڵی و چالاکڤانان و دژبەرانی سیاسەتەکانی ترەمپ لە شارە گەورەکانی وەکو؛ واشنتن، نیویۆرک، لۆس ئەنجلس، هیستون و مەیامی و چەندین شاری دیکە خۆپێشاندانیان لە دژی رێکارە نوێیەکانی ئیدارەی ترەمپ و بە دیاریکراوی پێناسە گومرگییەکان کرد.

لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بە هەزاران کەس لە نزیک کۆشکی سپی گردبوونەوە و سەرۆکی ئەمریکایان بە لاوازکردنی حکومەت و ئابووری وڵاتەکە تۆمەتبار کرد.

خۆپێشاندەران تووڕەییەکی زۆریان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاردێری جیهان و سەرۆکی دەزگەی کارامەیی ئەمریکا، دەربڕی؛ ئەمەش لەکاتێکدایە هەریەک لە ترەمپ و مەسک رایانگەیاندووە ئەو رێکارانە بۆ ئەوەیە ژمارەی کارمەندانی فیدراڵی و خەرجییەکانی حکومەت کەم بکەنەوە.

لە ئەورووپاش هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکانی پاریس، بەرلین، مەدرید و لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و سەرکۆنەی بڕیارەکانی ئەمدواییەی حکومەتی ئەمریکایان کرد بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگیی بەسەر وڵاتانی کیشوەرەکە.

لە بەرلینی ئەڵمانیا، خۆپێشاندەران چوونە بەردەم ئۆفیسی کۆمپانیای تێسلا کە مەسک خاوەندارێتی دەکات و بە درووشمی "کۆتایی بە بێسەروبەری بهێنن" و "گەڕانەوەی دیموکراسی"، هۆتافیان لە دژی ترەمپ و مەسک گوتەوە.

ئەورووپییەکان داوایان لە بەرپرسانی وڵاتەکانیان کرد، چیدیکە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا بێدەنگ نەبن. خۆپێشاندەرێک دەیگوت، "یەکەمجار دژی کۆچبەران بوون؛ ئێستا دژی هەموو جیهانن، کەسیش قسە ناکات و بێدەنگی، ترەمپی چاونەترس کردووە."

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەدژی فراوانبوونی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ گردبوونەوە و بە درووشمەکانی "سەروەریی یاسا" و "با رووبەڕووی دیکتاتۆر ببینەوە،" شەقامەکانی پاریسیان گرت.

خۆپێشاندەرانی لەندەنیش، دژی سیاسەتەکانی ترەمپ لە جیهاندا گردبوونەوە، بەتایبەتی ویستی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەریەک لە وڵاتانی کەنەدا، گرینلاند و ئۆکراینا.

 
 
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif