سوپای ئیسرائیل: لە لوبنان دەمێنینەوە

ليست هناك تعليقات


سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لەدوای تەواوبوونی ئاگربەستی لوبنان لە رۆژی سێشەممە، هێزەکانیان لە "پێنج خاڵی ستراتیژی"ـی وڵاتەکە دەمێننەوە. لوبنانیش ناڕازییە.

ناداڤ سۆشانی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە دۆخی هەنووکەیی، ژمارەیەکی کەمی هێزەکانمان بۆ ماوەیەکی کاتی لە پێنج خاڵی ستراتیژیی سنووری لوبنان دەمێننەوە."

لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارە، سۆشانی گوتی: "بۆ ئەوەیە لە بەرگریکردن لە هاووڵاتییەکانمان بەردەوام بین و دڵنیابینەوە هیچ هەڕەشەیەکی راستەوخۆ نییە."

ئەو گوتەبێژەی سوپای ئیسرائیل دڵنیایی دا، "ئەمە رێوشوێنێکی کاتییە و تاوەکو هێزە چەکدارەکانی لوبنان دەتوانن رێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکەن."

بەرپرسانی حکومەتی لوبنان داوایان لە ئیسرائیل کردووە بەتەواوی لە سنووری باشوور بکشێتەوە.

ئاگربەستی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لە 27ـی 11ـی پارەوە دەستیپێکرد، ئەمەش دوای دوو مانگ لە هێرشی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بەتایبەت حیزبوڵڵای لوبنانی.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، کە ئەمریکا و فەرەنسا نێوەندگیرییان کرد، پێویستە سوپای لوبنان بچێتە باشووری وڵاتەکە و لەگەڵ هێزە ئاشتیپارێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوێبن؛ سوپای ئیسرائیلیش لە باشووری وڵاتەکە دەکشێتەوە. ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 60 رۆژ بوو، بەڵام تاوەکو 18-02-2025 درێژکرایەوە.

لەلایەکی دیکە، حیزبوڵڵا بەگوێرەی ئاگربەستەکە دەبوو 30 کیلۆمەتر بچێتە ئەودیو رووباری لیتانی و باشوور چۆڵبکات، هەروەها هیچ ژێرخانێکی چەکداری لەوێ نەهێڵێت.

لیژنەیەک کە لە ئەندامانی ئەمریکا، فەرەنسا، لوبنان، ئیسرائیل و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهاتووە ئەرکی ئەوەیان پێسپێردراوە ئاگربەستەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت و هیچ پێشێلکارییەک روونادات، ئەگەر رووشبدات، پێویستە دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif