زانکۆی هارڤارد: ڤیتامین A یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی چرچولۆچیی پێست

ليست هناك تعليقات



لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد ئاشکرای کردووە کە دەرمانەکانی ڤیتامین A کە بە ریتینۆید ناسراون، کاریگەرییەکی بەرچاویان هەیە لە کەمکردنەوەی چرچولۆچی پێست و نیشانەکانی پیربوون.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە ترێتینۆین (Tretinoin) کە بە ناوی بازرگانی Retin-A ناسراوە، یەکەم جۆری ریتینۆیدە کە لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا بۆ چارەسەری زیپکە بەکارهاتووە. دواتر توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە دەتوانێت پەڵەی پێستیش بسڕێتەوە و پێست یەک رەنگ بکاتەوە.

پسپۆڕانی زانکۆی هارڤارد ئاماژە بەوە دەکەن، ریتینۆیدەکان لە رێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، چرچولۆچیی پێست کەم دەکەنەوە و خوێن گەیاندن بۆ پێست باشتر دەکەن.

هەروەها روونی دەکەنەوە کە "پێویستە نەخۆش 3 بۆ 6 مانگ بەردەوام بێت لەسەر بەکارهێنانی ریتینۆید تاکو ئەنجامی باش بەدەست دێت، بەڵام باشترین ئەنجام دوای 6 بۆ 12 مانگ دەردەکەوێت."

سەبارەت بە گرفتە لاوەکییەکانی بەکارهێنانی رێتینۆید، پسپۆڕانی زانکۆی هارڤارد ئاماژەیان بەوە کرد کە دەکرێت وشکبوونی پێست و هەستیاری دروست بکات، بۆیە پێویستە سەرەتا دوو رۆژ جارێک بەکاربهێنرێت. هەروەها گرنگە لەگەڵیدا لە رۆژدا کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif