بەگوێرەی پۆلێنکارییەکی نێودەوڵەتیی نوێ، عێراق بۆ ساڵی 2025، بە نۆیەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهان دیاریکراوە بۆ گەشتکردن و ناوی لە لیستی ئەو 10 وڵاتەدا هاتووە کە نابێت بۆ ئەم ساڵ گەشتیان بۆ بکرێت.
گۆڤاری (CEOWORLD)ی ئەمریکی، کە تایبەتە بە پۆلێنکارە جیهانییەکان و لەدوایین پۆلێنکاریدا، لیستی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردووەتەوە کە نابێت گەشتی بۆ بکرێت یان مەترسیداترینن لە جیهاندا بۆ گەشتکردن.
بەگوێرەی ئەو پۆلینکارییە، سۆماڵ مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە بۆ گەشتکردن بۆ ساڵی 2025. لەدوای ئەویش باشووری سوودان دێت. لە پلەی سێیەم ئۆکراینا دێت، ئەمەش بەهۆی جەنگی ئەو وڵاتە و رووسیاوە.
هەر لەو لیستەدا، عێراق بە نۆیەم مەترسیدارترین وڵات بۆ گەشتکردن دانراوە.
گۆڤارەکە هۆکارەکانی مەترسیی ئەو وڵاتانەی بۆ بوونی جەنگ، شەڕی تیرۆر، ناکۆکیی چەکداری گرووپە مافیایی و میلیشیاکان گەڕاندووەتەوە.
پێش عێراق، هەریەک لە وڵاتانی؛ لیبیا، سوودان، پاکستان، ئەفغانستان، میانمار دێن، کە ئەم ساڵ مەترسیدارترین وڵاتن بۆ گەشتیاران.
لەدوای عێراق، لە پلەکانی 10 بۆ 15 لوبنان، فەلەستین، یەمەن، بێلاڕووس، کۆریاری باکوور و سووریا دێن.
پۆلێنکارییەکە تایبەتە بە 197 وڵات لە جیهاندا و سویسرا بۆ ئەم ساڵ بە سەلامەتترین وڵات دیاریکراوە بۆ گەشتکردن.
دوای سویسراش، لۆکسەمبێرگ، سلۆڤینیا، فینلاند، دانیمارک، نەرویج، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و نەمسا دێن کە سەرجەمیان لە کیشوەری ئەورووپان.
لیستی مەترسیدارترین وڵات بۆ گەشتکردن (2025)
1. سۆماڵیا
2. باشووری سوودان
3. ئۆکراینا
4. لیبیا
5. سوودان
6. پاکستان
7. ئەفغانستان
8. میانمار
9. عێراق
10. لوبنان
لیستی سەلامەتترین وڵات بۆ گەشتکردن (2025)
1. سویسرا
2. لۆکسمبێرگ
3. سلۆڤینیا
4. فینلاند
5. دانیمارک
6. نەرویج
7. فەرەنسا
8. ئەڵمانیا
9. بەلجیکا
10. نەمسا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق