بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، ساڵی رابردوو 62 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، 25 کرێکاریش بریندار بوون.
عەبدولقادر ناوپردانی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان گوتی، "ساڵی رابردوو 62 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. بەراورد بە 2023 ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە، 9 کرێکار زیاترە.
بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، گیانلەدەستدانی کرێکاران بەگوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
هەولێر: 9 کرێکار گیانیان لەدەستداوە؛ 8 کرێکاریان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و ئەوی دیکەشیان بیانی بووە.
سلێمانی: 26 کرێکار گیانیان لەدەستداوە؛ 17 کرێکاریان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و 9 کرێکاریشیان بیانی بوون.
گەرمیان: 12 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.
دهۆک: 5 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.
هەڵەبجە: 1 کرێکار گیانی لەدەستداوە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە.
سۆران: 4 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.
زاخۆ: 4 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.
راپەڕین: 1 کرێکار گیانی لەدەستداوە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە.
عەبدولقادر ناوپردانی ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی رابردوو لە هەموو هەرێمی کوردستان 25 کرێکار بریندار بوون، کە 23 کرێکاریان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و 2 کرێکارەکەی دیکەش بیانی بوون. ئەوانیش 16یان لە گەرمیان بوون؛ سۆران 5 کرێکار، لە هەریەکە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرێکارێک بریندار بووە.
بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ئاماری مردنی کرێکاران لە ساڵانی رابردوو بەمشێوەیە بووە:
- ساڵی 2023؛ 53 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2022؛ 41 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2021؛ 37 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2020؛ 35 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2019؛ 38 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2018؛ 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2017؛ 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2016؛ 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق