هێمن هەورامی بە توندی وەڵامی سەرۆکی یەکێتی دایەوە

ليست هناك تعليقات


بانگەشەی هەڵبژاردن پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بردە قۆناغێکی توند و لە هەفتەی یەکەمی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانیدا لە رێگەی سەرۆکەکەیەوە هێرشی توندی کردە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی لە وەڵامدانەوەی بافڵ تاڵەبانی بێدەنگ نەبوو هەر لە یەكەم ڕۆژی وتارەکەدا، علی حسین بەرپرسی رێکخستنی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی لە وتارێکیدا وتی: پارتی بە باو باپیرت نەڕووخا ئێستا چۆن بە دوو کەسی ناکامڵی سیاسی دەڕووخێ، پارتی داربەڕووی کوردستان. ئەم قسانەی علی حسین خێراترین وەڵامی پارتی بوو بۆ سەرۆکی یەکێتی

لە ڕۆژی دواترو لە بەرواری ٣٠/٩/٢٠٢٤ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دایەوە وتی: پێویست بە وەڵامدانەوە نیە بەڵکو لە رۆژی ٢٠ی١٠ کە رۆژی هەڵبژاردنە وەڵامی خۆی وەردەگریتەوە.

ئەمڕۆش لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی و مەسرور بارزانیدا د.هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەژماری خۆی نوسیویەتی: ئەو ھاشوھوش و دروشمدانە بێ بناغەیانەی گوایە کۆتایی پێ دێنن و خۆگیڤدانانەی سەرانی یەکێتی ئێستا دەیکەن جگە لە شپرزەیی و پەشێوی و مسۆگەری شکست و کەوتنیان لەبەردەم قەلافەتی بەرزی پارتی و کاک مەسروردا ھیچ ئەنجامێکی دیکەیان نابێت

بو جێ بە جی کردنی دروشمەکانی سەرانی ئێستای یەکێتی، پێویستە سەرکردایەتی ئێستای ینک واز لە پۆستەکانیان بێنن و دەستلەکار بکێشنەوە

دەقی نوسینەکەی هێمن هەورامی

بە پشتیوانی خوای گەورە و ھیمەتی دڵسۆزانی رێبازی بارزانی و جەماوەرە بە وەفا و ئیرادەبەھێزەکەی پارتی، لیستی ١٩٠ ی پارتیمان سەرکەوتنی گەورە لە ٢٠ ی ئۆکتۆبەر بەدەست دەھێنێت و بە کوێرایی چاوی نەیار و ناوحەزان، کاک مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی کابینەی دەیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و درێژە بە چاکسازی و خزمەتگوزاریی و حوکمرانی

ھاولاتی تەوەر دەدات.

ئەو ھاشوھوش و دروشمدانە بێ بناغەیانەی گوایە کۆتایی پێ دێنن و خۆگیڤدانانەی سەرانی یەکێتی ئێستا دەیکەن جگە لە شپرزەیی و پەشێوی و مسۆگەری شکست و کەوتنیان لەبەردەم قەلافەتی بەرزی پارتی و کاک مەسروردا ھیچ ئەنجامێکی دیکەیان نابێت

بو جێ بە جی کردنی دروشمەکانی سەرانی ئێستای یەکێتی، پێویستە سەرکردایەتی ئێستای ینک واز لە پۆستەکانیان بێنن و دەستلەکار بکێشنەوە بەمەش هەمو ئەو ئامانجانە دێنە دی کە لە دروشمەکانیاندا باسی دەکەن ، چونکە هەمو ئەو خەسلەتانە لە خویاندایە و ھەموو خەلکی کوردستان دەزانن کە ئەمانە چۆن بە کودەتا خویان سەپاندوە. ھاشوھوشەکەرەکان لە گەندەلترین کەسەکانی کوردستانن و ھەموو داتا و راپۆرتەکانی خالە سنورییەکانی ژێر دەسەلاتیان و ، تاکرەوی وملھوری و سەرانە سەندنەکانیان بە تەواوی ژیانی خەلکی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی تاڵ کردوە. جیاکاری دەکەن و بە تەمای پارچەکردنی کوردستانن.

کە واتە بو ئەوەی دروشمەکانی سەرانی ئێستای یەکێتی بە راستی بێنە دی، با خویان واز بێنن پێش ئەوەی خەلک شاربەردەریان بکەن.

                                            





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif