بانکی ناوەندیی تورکیا حەوت مانگە رێژەی سوودی بانکی دەستکاری نەکرد و لە 50٪ بە جێگیری هێشتیەوە.
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا بە سەرۆکایەتی فاتح کاراهان، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بانکی ناوەندیی تورکیا بۆ جاری حەوتەم بڕیاریدا بە دەستکاری نەکردنی سوودی بانکی و لە رێژەی 50٪ بە جێگیری هێشتیەوە.
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندیی تورکیا لە کاتێکدایە رۆژی (24ـی ئابی 2024) پێداگری لە دەستکاری نەکردنی سوودی بانکی کرد و لە 50٪ بە جێگری هێشتییەوە.
بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەی رۆژی (21ـی ئاداری 2024)ـدا، سوودی بانکی لە 45٪ بۆ 50٪ بەرزکردەوە. هەروەها دوای هەشت جار بەرزکردنەوەی لەسەر یەک، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بۆ یەکەمجار سوودی بانکی لە 45٪ـدا جێگیر کرا.
بازاڕەکانی ناوخۆ ئەمڕۆ سەرنجیان لەسەر بڕیاری بانکەکە بوو و چاوەڕوانییەکانیان بۆ مانگی حوزەیران ئەوەبوو، رێژەی سوود بەرز بکرێتەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری 2023 دەستی بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود کرد. پێش ئەو هەڵبژاردنە رێژەی سوودی بانکی لە تورکیا 8.5٪ بوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق