لە رێگەی یوتیوبەوە 2 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە

ليست هناك تعليقات

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی زۆر کەمە کەناڵی تایبەت بە خۆی لە یوتیوبدا کردووەتەوە، ملیۆنان یۆرۆی لە رێگەیەوە دەستکەوتووە.

رۆناڵدۆ 11 رۆژ لەمەوبەر کەناڵی یوتیوبەکەی کردەوە، هەر زوو ملیۆنان سەبسکرایبی کۆکردەوە و کاردانەوەیەکی گەورەی دروستکرد، ئێستا دۆن خاوەنی زیاتر لە 55.3 ملیۆن سەبسکرایبە.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە تاوەکو ئێستا لە رێگەی یوتیوبەوە ڤیدیۆکانی گەیشتووەتە زیاتر لە 339 ملیۆن بینەر و 25 ڤیدیۆی جیاوازی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری TheyScored دۆن، لە رێگەی ئەو ڤیدیۆیانەوە 2 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هەبووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، خاوەنی کەسایەتییەکی زۆر بەهێزە و ناوبانگێکی گەورەی لەسەر ئاستی دونیا هەیە، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی هەر زوو کەناڵەکەی ملیۆنان خەڵک لە خۆی کۆبکاتەوە و کاردانەوەی گەورەی بەدوادابێت.

رۆناڵدۆ، یەکەم کەسە لە مێژووی یوتیوبدا لە 1 ملیۆن سەبسکرایبەوە تاوەکو 53 ملیۆن سەبسکرایب، خێراتر لە هەر کەسێکی دیکە ئەو ژمارانەی تۆمارکردبێت.

کریس لە یوتیوبەکەیدا چەند ڤیدیۆیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێشی خۆی لە دەرەوەی یاریگەکان بڵاودەکاتەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ ریۆ فێردیناند دەرکەوت و گوتی "ئەوانەی بە خراپە باسم دەکەن ناوبانگیان زیاترە، من بەنێوبانگترین کەسی جیهانم، بۆیە زۆرترین بینەرم هەیە."

کاپتنی یانەی نەسڕ و هەڵبژاردەی پۆرتوگال، پێشتر هەر زوو ریکۆردی شاکیرای لە یوتیوبدا شکاند و ئێستا دەیەوێت ریکۆردی تایلەر سویفت بشکێنێت کە ئەو زیاتر لە 59.9 ملیۆن سەبسکرایبی لە یوتیوبدا هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif