ڕۆشنبیرانی باشور شین بۆ حسێن یان هەریسەکە

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی
-
ڕووی قسەکانم لە رۆشنبیرانی کوردە بە تایبەت رۆشنبیری کورد پاش راپەڕین، لەبارە رێژەییەکەشەوە دەکرێ مەبەستم هەموو رووناکبیرەکان نەبێت، بەڵام زۆرینەیبێت.

هەمیشە لەنێوان ڕۆشنبیران و دەسەڵاتدا جیاوازی هەیە، لەسەر روانگەی ڕاستکردنەوەوە. دەشێ ڕۆشنبیر و سیاسی، لە هەندێ کاتدا تەریب رێ بکەن، ئەمەش بۆ خزمەتی نیشتمان و چاکەی گشتی. هەر ئەم خاڵی پێگەشتنەش دەکرێ بۆ خزمەتی فەرهەنگ و فیکر دەسەڵات هاوکاری ڕۆشنبیران بێت، بەڵام نەک بە مەبەستی چۆک دادانی ڕۆشنبیران و لە پەلوپۆ خستنیان تا ئاستێک، کە چیدی نەتوانن وەک خۆیان یان بەسەربەخۆ بیر بکەنەوە.

کێشەکە لێرەدایە هەندێ لە رۆشنبیرانیش هەر لەسەرەتاوە ناوکی خۆیانیان بە دژایەتی کردنی حزب دامەزراوە و دەسەڵاتی کوردی بڕی. ئەوەی ناوی دژایەتیم لێنا، هەندێکیان رەخنە بوون بەڵام بەشێک لەوەی کە خۆیان بە رەخنەیان ناوزەد دەکرد، لە راستیدا هەندێ گوتەی ناحەقی تەڕەفگیرانە بوون و بوون بە هەوێن و ئامڕازێک بۆ لێدان لە رای گشتی و رۆشنبیری دەستەجەمعی و بەرهەمهێنانی تەوەهومی ئەوەی، کە رۆڵی رۆشنبیر بگۆڕێنێت بۆ شۆڕشگێڕ، ئەمە هەڵەیەکی گەورەی ئەو قۆناغەبوو، ئەرکی ڕۆشنبیر خستنەڕووی بیرۆکەی ریفۆرمیست و راستکەرەوەی بارە خوارەکەمانە لەو قۆناغەی کە پێویست دەکات چی بڵێن، لەڕاستیشدا دەبوو وا بوایە یانی هیچ نەبا، دەبوو دەستیان لە قوڵکردنەوەی چاکەی گشتیدا هەبا، دەبێ ئامانجی ڕۆشنبیر چاکەی گشتی و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی دەسەڵات بێت و هەتا سەر لەتەک ئامانجەکەیدا بڕوات، نەک لەژێر بەرگی ڕۆشنبیردا ڕاوی دەسکەوتەکانی خۆی بکات. ڕۆشنبیرانی کورد هێندە ببوونە جێی باوەڕ و متمانە، کە خەڵک وەک کاهینێکی فریشتە سروشت و فریادڕەس لێی دەڕوانین.

بەشێک لەو ڕۆشنبیرانە هەموو شتێکیان لە پێشچاوی خەڵک ناشیرین کرد، هەتا ئەو ڕادەیەی هەموو شت لای ئەوان شەیتان و خۆیان فریشتە. نمونە لە بەردەرکی سەراوە خۆیان وەک ڕزگارکەر نیشاندا، (بۆ ئەوانەی دەرەوەی سەرا هەروایە لەهەرکوێ شەن بکەن)بەڵام تێپەڕینی کات، بۆی سەلماندین، کە زۆربەی ئەو ڕۆشنبیرانە لە بەغدا، لە هەولێر و سلێمانی دەستیان گەشتە پۆست و پلەو پوڵ چەشتەی کێکەکە بوون، چیدی جەماوەری بە شەرەفیان لەبیر چویەوە.

هەندێکیان دەبینین کە لە میدیاکانەوە قسە دەکەن، دڵنیام باوەڕیان بەو قسانەی خۆیان نییە و بە جوڵەیەکی شانۆیی نمایش دەکەن و لە رێگەی زمانی پیاهەڵدان و مەدح و سەناوە شاباشی خۆیان وەردەگرن. لێرەوە ئەم تێگەیشتنەمان لا دروست دەبێت، کە زۆرینەی ئەوانەی لەژێر پەرچەمی ڕۆشنبیریدا ڕەخنەیان لە حزبی کوردی و دەسەڵاتی کوردی دەگرت، نە بۆ بنیادنان بوو نە بۆ ڕاستکردنەوە و بەرژەوەندی گشتی بوو، بەڵکو بۆ کێکەکە بووە، واتە بۆ هەریسەکە بوو، نەک بۆ حسێن ، کەواتە ڕەخنەیان لەپرۆسەی سیاسی بۆڕاست کردنەوەنەبوو، بۆ کێکەکە بوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif