بەشار ئەسەد: چەند جارێک لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆبووینەتەوە

ليست هناك تعليقات



سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت، چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسە ئەمریکییەکان کۆبووەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەوڵ بدەن بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا.

رۆژی یەکشەممە 21ی نیسانی 2024 بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای جۆرجیا رایگەیاند، "ئێستا ئەمریکا بە نایاسایی بەشێک لە خاکی ئێمەی داگیر کردووە، بەڵام چەند جارێک لەگەڵیان کۆبووینەتەوە، هەرچەندە ئەو کۆبوونەوانە هیچیان لێ بەرهەم نەهاتووە،" ئەوەش بێ ئاماژە کردن بە ناوی ئەو بەرپرس و کەسانەی لەگەڵیان کۆبووەتەوە.

ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەدوای دەستپێکی شەڕی نێوخۆی سووریا لە ساڵی 2011وە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا راگرتووە و سزاشی بەسەر بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.

لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا، سەرۆککۆماری سووریا گوتی، "هەموو کات هیوا هەیە، تەنانەت ئەو کاتانەی کە دەشزانین هیچ ئەنجامێک نابێت، پێویستە هەوڵ بدەین."

ساڵێک دەبێت حکومەتی سووریا دەستی بە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردووە.

ئەمریکا پاڵپشتیکارێکی سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە و ژمارەیەک بنکەی سەربازیشی لە ناوچەکانی هەسەدە هەیە.

بەگوێرەی بەرپرسە ئەمریکییەکان، لانیکەم 900 سەربازی ئەمریکا لە سووریا هەن کە زۆربەیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەن و ژمارەیەکی کەمیشیان لە بنکەی سەربازیی تەنەفن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif