7 نهێنی نەزانراو لەسەر ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

ليست هناك تعليقات



ئەزموونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ تۆپی پێ بریتییە لە گەشتێکی تایبەت و ناوازە، کە تێیدا ئەفسانەی پۆرتوگالی لە هەژارییەکی زۆرەوە بەرەو بوون بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین و خاوەنی زۆرترین مووچەی وەرزشی لەنێو سەرجەم ئەستێرەکانی جیهاندا رۆیشت.

رۆناڵدۆ لە ژیانی وەرزشیدا ئازارێکی زۆری چەشت تاوەکو توانی ببێتە ئەفسانە، کە لە کاروانی پڕ دەستکەوتی خۆیدا 5 باڵۆن دۆر و 5 نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە. هەرەوەها بووەتە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و چامپیۆنزلیگ. هەروەها لە 11 پاڵەوانێتی گەورەی نێودەوڵەتی لەسەریەک، کە لەوانەیە هاوینی داهاتوو بۆ 12 پاڵەوانێتی زیاد بکات، کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەشداری لە یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا دەکات.

چەند چیرۆکێک لە ژیانی کریستیانۆدا هەن، لەوانەیە زۆر کەس لەبارەی ئەفسانەکەی پۆرتوگالەوە نەیانزانیبێت:


کێشەی دڵ


تۆپی پێ نزیکبوو لەوەی لەو مێژووە بێبەش بێت کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە جیهانی تۆپی پێدا نووسیویەتی، دوای ئەوەی لە تەمەنی 15 ساڵیدا تووشی کێشەیەکی تەندروستی دڵ بوو.

ئەگەری ئەوە هەبوو کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال زوو واز لە یاریکردن بهێنێت، چونکە تووشی نەخۆشیی ناڕێکیی لێدانی دڵ بوو، تەنانەت لە کاتی پشوودان لێدانی دڵی خێراتر بوو.

ماریا دۆلۆریس ئاڤێرۆ، دایکی دۆن ئاشکرایکرد، جۆرێک لە لەیزەر بەکارهێنراوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە تەندروستییە، جگە لەوەی نەشتەرگەری بۆ کراوە.


فڕۆکەخانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ


شتێکی دیکە هەیە دەربارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە رەنگە زۆر کەس نەیزانن، ئەویش پەیوەندی بە ناونانی فڕۆکەخانەیەکی پۆرتوگالە بەناوی کریسەوە، بەدیاریکراوی لە شاری فونشاڵی زێدی خۆی.

لە ساڵی 2016 راگەیێندرا کە فڕۆکەخانەی مادیێرا کە شوێنی لەدایکبوونی دۆنە دەکرێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە هەرگیز زیدی خۆی لەبیر نەکردووە و چەندین جار باسی ژیانی خۆی لەوێ دەکات.

بەم دەستکەوتە ناوی رۆناڵدۆ چووە نێو لیستی ناوی ئەو کەسایەتییە ناودارانەی کە فڕۆکەخانەکان بەناویان ناونراون، وەک لویس ئارمسترۆنگ، جۆن لیۆنۆن و جەنگیزخان.

ریکی مارتن


ئەوەی زۆر کەس لەبارەی رۆناڵدۆ نایزانن ئەوەیە کە زۆر حەزی لە گوێگرتنە لە دەنگی گۆرانیبێژی بەنێوبانگی جیهانی پۆپ، ریکی مارتن کە زۆرترین ژمارەی گۆرانییەکانی لە لەلایەن دۆنەوە گوێلێگیراوە.

کریستیانۆ جونیۆر، کوڕە گەورەکەی رۆناڵدۆ ئەم خۆشەویستییەی لە باوکییەوە بۆ ئەو گۆرانیبێژە نێودەوڵەتییە پۆپە بە میرات وەرگرتووە.

جگە لە مارتن، لە لیستی گۆرانیبێژە دڵخوازەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا، جۆرج میشێل، فیل کۆلینز، ئێلتۆن جۆن و چەند گۆرانیبێژێکی دیکە هەن.



پاشای سۆشیال میدیا


کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەیەکی زۆر فۆڵۆوەرسی لە سۆشیال میدیا هەیە. ئەو زۆرترین فۆڵۆوەرسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام هەیە، کە بریتییە لە 620 ملیۆن فۆڵۆوەرس.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاتر لە 150 ملیۆن فۆڵۆوەرسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەیە، ئەمە جگە لەوەی پێشتر لە “X” یان “Twitter”دا 94 ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەبووە.


کۆرس بۆ خوێندن


لە ساڵی 2015 کۆرسێکی کۆمەڵناسی لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا لە کەنەدا بۆ خوێندکارانی قۆناخی چوارەم خوێندرا.

لویس ئێڵ ئێم ئاگوار، مامۆستای یاریدەدەری کۆمەڵناسی لەو کاتەدا، ویستی کۆرس لەسەر رۆناڵدۆ بڵێتەوە بۆ ئەوەی ئاشکرای بکات کە چۆن بووەتە یاریزانێکی تۆپی پێی دیار، هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەی پۆرتوگال و ناسنامەی راستەقینەی خۆی.

ئەگوار پێیوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لەبەرچاوگرتنی سەرنجڕاکێشیی کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکەی تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی تۆپی پێیان نییە، دەبێتە جێگەی سەرنجی توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێش.



لە 28 بۆ 7


پێش ئەوەی درێسی ژمارە 7 لەبەربکات کاتێک لە ساڵی 2003 لە سپۆرتینگ لیشبۆنەوە رووی لە یانەی مانچێستەر یونایتد کرد بە بڕی 12 ملیۆن پاوەند، دۆن داوای درێسی ژمارە 28ـی کرد.

سێر ئەلێکس فێرگسۆن، راهێنەری یانەی مان یونایتد لەو کاتەدا، بە رۆناڵدۆی راگەیاند کە درێسی ژمارە 7ـی پێدەدرێت بۆ ئەوەی شوێنی دەیڤد بێکهام بگرێتەوە، هەرچەندە تازە لە پۆرتوگالەوە هاتبوو و تەمەنی هێشتا 18 ساڵ بوو.

رۆناڵدۆ دان بەوەدا دەنێت کە ترسی لە پۆشینی ئەم درێسە هەبووە، وەک خۆی دەڵێت "بەهۆی بێکهامەوە لە درێسەکە ترسام، بەڵام بڕیارمدا ئەو چالێنجە قبوڵ بکەم، ئەم ژمارەیەش بوو بە ژمارەیەکی باش و بەختەوەرهێنەر بۆ من، کە هەموو شتێکم پێ بردەوە".


یارمەتیدانی خەڵک


ئایکۆنی پۆرتوگالی بەدرێژایی ژیانی خۆی بە خۆشەویستی بۆ کاری خێرخوازی و چاکەکاری و یارمەتیدانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناسراوە.

دۆن ئێستا پۆستی باڵیۆزی رێکخراوی رزگارکردنی منداڵان و یونیسێف و دیدگای جیهانی بەدەستەوەیە. لە کاتی قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە بڕی 1.08 ملیۆن دۆلار هاوکاری نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی کرد، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسە ترسناکەکە، ئەمە جگە لە بەخشینی خوێن بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif