مستەفا رەزا مستەفا
-
زمان وه‌ك ئامڕاز و وه‌سیله‌یه‌كی گرنگ بۆ دروستكردن و گرێدانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ خۆشیاندا له‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه و خۆدواندنه‌وه (مۆنۆلۆگ)، زمان به‌كارده‌هێنن. زمان وه‌ك دیارده‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌كێكه له‌و ئامڕاز و هۆکارە گرنگانه‌ی كه مرۆڤی له دروستكراوه‌كانی تر پێ جیاده‌كرێته‌وه، چونكه له كۆتاییدا مرۆڤ دروستكراوێكی ئاخێوه‌ره. بۆیه له‌گه‌ڵ پێگه و رۆڵی زمان له كایه تایبه‌تی و گشتییه‌كانی ژیانی مرۆڤدا، وه‌ك سه‌ره‌كیترین هۆی په‌یوه‌ندیگرتن، زمان یه‌كێكیشه له نیشانه و خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و دروستكردن و به‌خشینی ناسنامه‌ی جیاواز به به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی، واته ئه‌وه زمانه پێمانده‌ڵێت فڵان كۆمه‌ڵی زمانیی (كورد، عه‌ره‌ب، تورك، فارس، ... هتد)ن، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه هه‌ر زمانه كه شێوازی ئاخاوتنی (نێر و مێ) له‌ڕووی ره‌گه‌زه‌وه (گه‌وره و بچوك، منداڵ و گه‌نج و پیر) له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه، یاخود (ڕۆشنبیر و ناڕۆشنبیر) له‌ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه هه‌ر له به‌ركارهێنانی زمانه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت بابای قسه‌كه‌ر، سه‌ر به كام شوێنی جوگرافی و زار و شێوه‌زاری جوگرافی یان كۆمه‌ڵایه‌تیی و ... هتد)ه، بۆیه زمان له زۆر روانگه و لایه‌نه‌وه جێگه‌ی قسه‌له‌سه‌ركردن و له‌سه‌ر راوه‌ستانه.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م وتاره‌دا له‌سه‌ری بدوێین؛ مامه‌ڵه‌كردن و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانه له باره‌ی چۆنییه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردنیان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه زمانیی و جیاوازییه زمانییه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كانیان، ئه‌وه‌ی كه روونه ئه‌وه‌یه، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی (جیهانگیریی) و زۆربوونی دیارده‌ی كۆچ و گه‌ڕان به‌دوای ژیانێكی باشتردا، به تایبه‌ت له‌ڕووی ئابووریی و ئاساییشی و خوێندن و كوالێتی ژیانه‌وه، بونیادی كۆمه‌ڵگه‌كان گۆڕاون و زۆربه‌ی زۆری وڵاتان، بوونه‌ته وڵاتی فره‌نه‌ته‌وه و فره ئه‌تنیك و فره‌زمان و كه‌لتور، بۆیه ئه‌مه وایكردووه كه وڵاتان بیر له سیاسه‌ت و پلانی جیاواز بكه‌نه‌وه، له باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ جیاوازییه زمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كلتوریی و ... هتد)كاندا، له‌م رووه‌وه له باره‌ی زمانه‌وه وڵاتان شێوازی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ زمانه جیاوازه‌كانی وڵاته‌كانیان جیاوازه؛
جۆری یه‌كه‌می وڵاتان ئه‌و وڵاتانه‌ن، كه تا ئێستاش له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك زمان و یه‌ك خاك و ئاڵا، ده‌یانه‌وێت كۆی زمان و نه‌ته‌وه و كه‌مینه زمانیی و ئایینی و ئیتنیكیی و فه‌رهه‌نگییه‌كان له بۆته‌ی زمان و كه‌لتور و بیركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا بتوێننه‌وه، واته ئه‌مجۆره ده‌وڵه‌تانه سیاسه‌تێكی دیكتاتۆرییانه و ره‌گه‌زپه‌رستانه په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و له‌ڕێگه‌ی رێگرییكردن له زمانی نه‌ته‌وه و كه‌مینه‌كانه‌وه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی گرنگیدان و خزمه‌تكردنی زمانی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و حاكم، زمانی ئه‌وانی تر ئه‌سمیله‌بكه‌ن و بیتوێننه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌م رووه‌وه سیاسه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌ن و جۆراوجۆر بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان ده‌گرنه‌به‌ر، هه‌ر له رێگریكردن له به‌كارنه‌هێنانی زمانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له په‌روه‌رده و فێركردن و به یاسا قه‌ده‌غه‌كردنی و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی سنوری چالاكییه‌كانی ئه‌و زمانانه و ته‌نانه‌ت جاری وایه ده‌گاته پله‌ی سزادانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه به‌و زمانه قسه‌ده‌كه‌ن و دانانی سزای ماددیی و مه‌عنه‌ویی له‌ڕێگه‌ی یاسا و سه‌رباز و پۆلیسه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ئه‌و زمانه به‌كارده‌هێنن، باشترین نموونه‌ی په‌یڕه‌وكه‌ر و جێبه‌جێكه‌ری ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ش له ماوه‌ی ١٠٠ ساڵی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی توركیایه، كه له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیاوه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌مال ئه‌تاتورك، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی تواندنه‌وه و له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی زمانی كوردی‌یان داوه و له‌م رووه‌وه سیاسه‌تی توركیا به‌رانبه‌ر به زمانی كوردیی، چووه‌ته ئاستی زمانكوژیی و لینگواسایدی زمانه‌وه.
ئاڕاسته‌ی دووه‌م، یاخود سیاسه‌تی دووه‌م، له باره‌ی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زمانه جیاوازه‌كانی چوارچێوه‌ی یه‌ك وڵات‌دا، ئاڕاسته و سیاسه‌تێكه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستن و مانه‌وه و ڕاژه‌كردنی فره‌زمانیی و جۆراوجۆریی زمانیی كارده‌كات، كه زیاتر سیاسه‌ت و ئاڕاسته‌ی وڵاته دیموكراسییه‌كانه، كه تیایدا له ڕێگه‌ی دداننان به مافی زمانیی كه‌مینه‌كان و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی مافی زمانیی هه‌مووان و ڕێگه‌دان به به‌كارهێنانی زمانه جیاوازه‌كان له بۆنه تایبه‌تی و گشتییه‌كان و به‌كارهێنانی زمانی دایكیی له خوێندن و په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تاییدا و هاندانی ئاخێوه‌ران و دایك‌وباوك بۆ پاراستنی زمانه ڕه‌سه‌نه‌كانی خۆیان، چونكه پاراستنی زمانه جیاوازه‌كان، به واتای پاراستنی فه‌رهه‌نگ و كلتوره جیاوازه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی فره‌یی كه‌لتوریی و فه‌رهه‌نگیی و مرۆیی دێت، هه‌ر له‌م ڕووه‌شه‌وه ئه‌مجۆره وڵاتانه له هه‌وڵدان له ڕێگه‌ی دانانی پلان و سیاسه‌تی زمانیی و داڕشتنی سیستێمێكی په‌روه‌رده‌یی گونجاوه‌وه مافی زمانیی، كۆمه‌ڵگه زمانییه‌كانی وڵاته‌كانیان بپارێزن، تا منداڵانی ئه‌مجۆره كۆمه‌ڵه زمانییانه له مافه نه‌ته‌وه‌یی و زمانییه‌كانی زمانی دایكییان بێبه‌ش نه‌بن.
وڵاتانی ئه‌وروپا نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن، كه له ڕێگه‌ی داڕشتنی سیاسه‌ت و پلانی زمانیی و داڕشتنی سیاسه‌تێكی په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن و ده‌ركردنی یاسا و ڕێنماییه‌وه هه‌وڵی پاراستنی فره‌یی زمانیی و كه‌لتوریی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له پاڵ خزمه‌تكردنی زمانه باڵاكانی بواری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و بواره جیاوازه‌كانی تردا، زمانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و ئیتنیكه جیاوازه‌كانیش بپارێزن و خزمه‌تی بكه‌ن و شوێنێكی شایان بۆ زمانه جیاوازه‌كان دابنێن، بۆ نموونه(جیمكامینز) له‌زانكۆیتۆرنتۆ–كه‌نه‌دا، له باره‌ی كۆچكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له وڵات و شوێنی جیاوازه‌وه به هۆكار و فاكته‌ری جیاواز كۆچ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن،ده‌ڵێت:نابێتوەک"کێشەیەککەپێویستیبەچارەسەرکردنە"سەیریجیاوازییەزمانەوانیوکولتوورییەکانبکەین،لەبریئەوەچاومانبکەینەوەوسەرچاوەفیکرییوکولتوورییوزمانەوانییەکانیانببینین،کەلەزێدیخۆیانەوەبۆقوتابخانەوكۆمه‌ڵگه‌كانمانیان هێناوه.ئەگەروابکەین، ئەواسەرمایەیفیکریوزمانەوانیوکولتوورییكۆمه‌ڵگه‌كانمانبەشێوەیەکیبەرچاوزیادده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت له‌نێوان سیاسه‌تی تواندنه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زمانیی و پاراستن و ڕاژه‌كردنی زمانییدا، له‌لایه‌ن وڵاتانی جیاوازه‌وه، جۆرێكی تر له سیاسه‌تكردنی زمانیی له‌گه‌ڵ زمانی كۆمه‌ڵگه فره‌زمانه‌كاندا هه‌یه، كه ئه‌ویش سیاسه‌تی نه‌تواندنه‌وه و نه‌پاراستنه، به‌ڵكو سیاسه‌تی وازلێهێنان یان پشتگوێخستنه، كه له‌م جۆره سیاسه‌ته‌دا وڵات و حكومه‌ت كاری به‌سه‌ر زمانه جیاوازه‌كانه‌وه نییه و ڕێگریی لێناكات، به‌ڵام له به‌رانبه‌ریشدا نایپارێزێت و خزمه‌تی ناكات و پلان و سیاسه‌تێكی بۆ به‌ره‌وپێشبردن و زه‌نگینكردن و پاراستنی زمانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان نییه، بۆ نموونه سیاسه‌تی ئێران له باره‌ی زمانی كوردییه‌وه سیاسه‌تێكه، كه نه وه‌ك زمانی فارسیی به فه‌رمیی ناسیویه‌تی و نه وه‌ك زمانی فارسیش خزمه‌تی ده‌كات و له بواره جیاوازه فه‌رمییه‌كاندا به‌كاریناهێنێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به سیاسه‌تێكی نه‌رمتر له توركیا له ڕێگه‌ی ڕێگریكردنی زمانی كوردیی له به‌كارنه‌هێنانی له په‌روه‌رده و فێركردن و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان و ته‌رخاننه‌كردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ڕاژه‌كردن و شه‌نوكه‌وكردن و بژاركردنی زمانی كوردیی وایكردووه، كه زمانی كوردیی له جوغز و قاڵب و سنورێكی دیاریكراودا بێت و نه‌هێڵێت له چوارچێوه و بازنه‌یه‌كی دیاریكراو زیاتر فراوان ببێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه وه‌ك شێوه‌یه‌كی ناوچه‌یی گروپێكی زمانیی ته‌ماشای زمانی كوردیی ده‌كات و پێگه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازی پێ ڕه‌وانابینێت، هاوكات له ڕێگه‌ی دانانی پیلانێكی ڕامیاریی و شۆڤێنییه‌وه ده‌یه‌وێت سنوری زمانی كوردی به‌رته‌سك بكاته‌وه و زار و شێوه‌زاره ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كییه‌كانی زمانی كوردیی به ناوی زمانی سه‌ربه‌خۆوه له زمانی كوردیی داببڕێت، وه‌ك زار و شێوه‌زاره‌كانی هه‌ورامی و لوڕی و له‌كی و ...هتد. ئه‌گه‌ر به دیقه‌ته‌وه ته‌ماشا بكه‌ین ئه‌مجۆره سیاسه‌ته‌ش له كۆتاییدا هه‌ر ده‌چێته چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی زمانه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه ئه‌م سیاسه‌ته‌یان به شێوه‌یه‌كی (په‌یژه‌یی – تدریجی) كار له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی زمان ده‌كات.
بۆیه له كۆتاییدا پێمانوایه زمان به‌خشراوێكی یه‌زدانییه و یه‌كێكه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره و تایبه‌تمه‌ندندییه‌كی گرنگ و بنه‌ڕه‌تیی هێشتنه‌وه‌ی فره‌یی كه‌لتوریی و ڕه‌گه‌زیی و ئیتنیكییه و پاراستنی زمان و شێوه‌جیاوازه زمانییه‌كان، واتای پاراستنی كواڵێتی ژیان و به‌رده‌وامییه‌تدانه به پلورالیزمی پێكه‌وه‌یی و جوانتركردنی ژیان و ڕه‌نگاوڕه‌نگكردنی بیرۆكه و نوێیه‌كانه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری مرۆڤایه‌تیی، چونكه جوانییه‌كانی ژیان له جیاوازییه زمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زیی و ئایینی و كه‌لتورییه‌كانی گه‌لانه‌وه به‌رده‌وامییه‌تی ده‌بێت و مرۆڤه‌كانه له ڕێگه‌ی جیاوازییه زمانییه‌كانیانه‌وه ده‌توانن به جیاواز و جیاوازتر خۆیان پێناسه‌بكه‌ن و خۆیان به‌رهه‌مبهێننه‌وه و درێژه‌ش به بوون و مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن. تواندنه‌وه‌ی زمانه‌كان به واتای توانه‌ی مرۆڤه‌كان دێت، تواندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانیش به واتای كۆتایی ژیانی پێكه‌وه‌یی دێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه پاراستنی زمانه جیاوازه‌كانه ته‌ریبه له‌گه‌ڵ پاراستنی كۆمه‌ڵگه مرۆییه جیاوازه‌كاندا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق