ژمارەی تووشبووانی پەتا وەرزییەکان دوو ئەوەندە زیادی کردووە

ليست هناك تعليقات


پسپۆڕێکی هەناو لە هەڵەبجە هۆشداریدەدات لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ئەنفلوەنزا و کۆرۆنا، تەنانەت دەڵێت: ئەوانەی نیشانەکان بە تووندی دەگرن پێویستە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەن، چونکە دەشێت کاریگەریی لاوەکی لەسەر جەستە دروستبکەن.

رۆژی پێنجشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2023 د. جیهاد ئیبراهیم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو گوتی، دەکرێت کەسێک سێ جۆری جیاوازی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بگرێت یاخود دوای چاکبوونەوەی دیسانەوە نەخۆش بکەوێتەوە بە نیشانەی جیاواز، چونکە کۆمەڵێک ڤایرۆسی جیاواز لەم وەرزەدا چالاکدەبن.

د. جیهاد ئیبراهیم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو دەڵێت: ئەوانەی نیشانەی لاوازی ئەنفلەوەنزا دەگرن، پشوو بدەن و ئاوی زۆر بخۆنەوە، هاوکات دەشڵێت: لە کاتی بوونی نیشانەی بەردەوام و تووند پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی تووشبووانی پەتای وەرزی و ئەنفلوەنزا دوو ئەوەندە و سێ ئەوەندە زیادی کردووە.

د. جیهاد هۆشداریشدەداتە هاونیشتمانییان، لەکاتی هەستکردنیان بە لاوازبوون یاخود چەند نیشانەیەکی وەکو کۆکە و تا، پەنا نەبەنە بەر نەخۆشخانەکان و بەکارهێنانی دەرمانی ناپێویست، بەڵکو تەنیا پشوو بدەن و ئەگەر پێویست بوو تەنیا دەرمانی ئازارشکێن بەکارهێنن.

لە کۆتایی قسەکانیدا پسپۆڕەکەی هەناو رێنوێنیی منداڵ و بەساڵاچووان دەکات، دووربکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و بایەخی زیاتر بە پاکوخاوێنی دەستەکان و بەستنی دەمامک بدەن، هاوکات ڤاکسینی ئەنفلەوەنزاش وەربگرن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif