ئەنچێلۆتی لەنێوان بەرازیل و ریال مەدریدا بڕیاری خۆی داوە

ليست هناك تعليقات

 

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵیی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیلی هەبووە سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەری سامبا لە ماوەی داهاتوودا.

بەپێی بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆی بەنێوبانگ، یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل گوشاری خستووەتە سەر کارلۆ ئەنچێلۆتی بۆ ئەوەی گرێبەستێک بۆ راهێنانی سەماکارانی سامبا واژۆ بکات، بەڵام راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی داونەتەوە و پێیگوتوون "نەخێر".

بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنچێلۆتی بە یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیلی راگەیاندووە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا چاوەڕێی بڕیاری ریال مەدرید دەکات، چونکە پێشبینی دەکات گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ مێرێنگێ واژۆ بکات.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل لە بەردەم ئەو وەڵامەی ئەنچێلۆتیدا خۆی بەدەستەوە داوە، و دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای راهێنەرێکی نوێدا.

بەمدواییانە، ئەنچێلۆتی رایگەیاندبوو "لە ریال مەدرید زۆر دڵخۆشم، بەوەش رازیم، من کەمێک خۆپەرستم".

لە درێژەی قسەکانیدا، گوتوویەتی "کەمێک خۆپەرستی پێویستە بۆ ئەوەی کارێکی باش بکەم، باوەڕم وایە بەم زووانە هەموو شتێک لەبارەی داهاتوومەوە روون دەبێتەوە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif