گەورەترین شوێنەواری مێژوویی دۆزرایەوە

ليست هناك تعليقات


تیمێکی فەرەنسی پەیکەری گای باڵداریان لە پارێزگای نەینەوا دۆزییەوە، کە مێژووەکەی بۆ 2700 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

گاباڵدارەکە لە ناوچەی شوێنەواریی ئاشوورییەکان لە گوندی خورساباد، کە دەکەوێتە دووریی 15 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی نەینەوا، دۆزراوەتەوە.

رۆژی چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023 دکتۆر لەیس مەجید حوسێن، سەرۆکی دەستەی گشتیی شوێنەوار و کولتوور لە وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گا باڵدارەکە بەشێکی گرنگە لە مێژووی عێراق. تائێستا بڕیار نەدراوە کە گا باڵدارەکە لە مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا یاخود لە مۆزەخانەی موسڵ هەڵبگیرێت."

تیمێکی زانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی لە سەرەتای ساڵەوە خەریکی هەڵکۆڵین و پاککردنەوەی گا باڵدارەکەن.

پاسکال بەتەرلین، شوێنەوارناس لە زانکۆی سۆربۆنی فەرەنسا دەڵێت، "سەری گا باڵدارەکە بڕدراوە و دزراوە و دواتر لە ساڵی نەوەدەکان لەلایەن گومرگی بەغداوە وەرگیراوەتەوە، پێموایە ئێستا سەری گا باڵدەرەکە لە مۆزەخانەی بەغدایە و بەشێکی لاشەی پەیکەرەکەش لێرە دۆزراوەتەوە و لە دۆخێکی زۆر باشدایە؛ زۆر دڵخۆشین کە ئەو گا باڵدەرەمان لێرە دۆزیوەتەوە و ئێستا دەتوانین لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین."

سەری گا باڵدارەکە لە لاشەی جیاکراوەتەوە و ویستوویانە بیبەنە دەرەوەی عێراق، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی بەغداوە دەستی بەسەردا گیراوە و لە مۆزەخانەی بەغدا هەڵگیراوە.

کێشی گا باڵدارەکە 18 تۆنە و درێژییەکەی سێ مەتر و 90 سانتیمەترە و پانییەکەشی سێ مەتر و 80 سانتیمەترە.

گای باڵداری (لاماسۆ) بە یەكێك لە سونبولەكانی هێز و دلێری و پایەبڵندی لای ئاشورییەكان دادەنرا، بە بیروبۆچوونی خۆیان، بۆ پاراستنی شارەكان و كۆشكەكان و پەرستگەكان بەكاردەهات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif