دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی دیالۆگی شارستانی جیهان ده‌كات

ليست هناك تعليقات



د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق، به‌ میوانداری جێگری سه‌رۆك كۆماری چین هان جه‌نگ، له‌ په‌كین به‌شداری كۆڕبه‌ندی دیالۆگی شارستانی جیهان ده‌كات.

له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ وتاری سه‌ره‌كی و پانێل به‌شداربو له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و بیرمه‌ندی چین و جیهان، له‌وانه‌ رۆمانۆ پرۆدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئیتاڵیا، ئیڤیس لیترمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی به‌لجیكا، ئه‌یرینا بۆكۆڤا به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی یۆنسكۆ. 

له‌میانی سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌ بۆ په‌كین د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ئاماده‌بونی د. شۆڕش خالید باڵیۆزی عێراق له‌ چین له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرس و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دیدار و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.











ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif