د. بەرهەم ساڵح لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ ئەنتۆنی گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و رەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دووپاتیانکردەوە لە پێویستی پتەوکردنی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر بەرنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی سەردەم، بەتایبەتی توندوتیژی و تیرۆر و قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە، کە بووەتەوە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی، هاوکات جەختکرایەوە لەگرنگی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق