کێشەی کوردو فەلەستین قەیرانی قووڵی رۆژھەلاتی ناوەڕاست

ليست هناك تعليقات


موحەمەد ڕەئوف
-
ڕۆژھەڵاتی ناوەراست ھەرگیز ئارام و سەقامگیری تەواو بەخۆیەوە نابینێت تاوەکو کێشەو قەزیەی ھەردوو گەل و نەتەوەی کوردو فەلەستین چارەسەر نەکرێت بەشێوەیەکی ریشەیی، ھەر چارەسەرێکی تەکتیکی یان کورتخایەن یان سیاسی و ناچاریی ھەر دەبێتە پینەو پەڕۆو نەوەیەک پێی رازی دەکرێت و نەوەی دوای ئەوان دێنەوە سەر قەزیەکەو دەستدەکەنەوە بە ھەوڵ و بەرخۆدان..

نھێنی ئەم بابەتە لەوەدایە کە ئازادی و سەربەخۆیی و کەرامەتی مرۆڤ و زمان و خاک و قەوم و قەبائل ئەمانە ھەمویان ئایەتی خودان و لەگەل مرۆڤدا لەدایک دەبن و بەشێکن لە فیترەت و غەریزەی بەشەری ، ئەم ئایەتانە نەسخ نابنەوە و ناسڕڕێنەوەو کۆتاییان پێنایەت تاوەکو ژیان و زیندەگی لەسەر زەویدا ھەبێت..

لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتە کۆنەکاندا خەلک وایدەزانی چیتر گەل و نەتەوە بچوکەکان ون دەبن و دەبنە بەشێک لەمێژوو بەڵام وادەرنەچوو، لەسەرەتای عەولەمەو جیھانگیریدا وتیان ئیتر ئەمە کۆتایی نەتەوەو گەل و زمانە ھەژارەکانەو ھەموویان لەناو دەچن ئەویش وادەرنەچوو، مرۆڤ ھەرچەندە پێشکەوێت و دەسەڵات بەدەست بێنێت ناتوانێت ئایەتی خوا نەسخ بکاتەوەو بیسررێتەوە ، دەبێت ئەودەوڵەتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە و ئیسرائیلیش کە لەسەر خاکی گەلی فەلەستین دەوڵەتێک بۆ دروستکراوە باش لەوە تێبگەن ناتوانن تاسەر بەردەوامبن لە دژایەتیکردنی ئایەتەکانی پەروەردگار بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە دەبێت ئەم دوو گەلە ڕازیبکرێن دەستھەڵبگیرێت لەئازارو ئەشکەنجەو بێبەشکردنیان لەو مافانەی خوای گەورە پێیداون وەک نەتەوەکانی دیکەی جوولەکەو عەرەب و فارس و تورک، 

﴿ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ﴾ [ الحجرات: 13]

نێرو مێ ، گەلان و ھۆزەکان، ئەوانە یاسای دانراوو جێگیرکراوی خودان لەناوناچن.

﴿ وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّلْعَالِمِينَ﴾ [ الروم: 22]

ئاسمانەکان ، زەوی ،جیاوازی زمانەکان ، ڕەنگی جیاوازی مرۆڤەکان ، ھەموو ئەوانە ئایەتی خودای پەروەردگارن پێکەوە باسیکردون ئیتر گەوجێتیە بیر لە سڕینەوەی بکرێت.

بۆیە بۆ اسرائیل بۆ عەرەب و تورک و فارس بۆ رۆژھەلاتی ناوەراست واباشە ھەرچی زوتر بیرکەنەوە لە چارەسەری ڕیشەیی بەئاشتی بۆگەرانەوەی ئەو مافانەی خوا جێگیری کردوون ، ھەردواخستنێک زەرەرێکی زیاتر دەدات ، نائارامی زیاتر دروستدەکات، زوڵمی زیاتربەرھەمدەھێنێت، بەھیواو ئومێدی ئەوەی ئاوێکی ئاشتی و مرۆڤدۆستانە بەم ئاگرانەی ئێستاو ژیڵەمۆکانی ئایندەدا بکرێت و ئەم ناوچەیەش لانیکەم بۆ ماوەیەک ئارامی و پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت و چیتر نەکرێتە ھۆکاری ململانێی ئیقلیمی و نێو دەولەتی .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif