پەیوەندی کوردو حکومەتەکانی عێراق لەدوێنێ تائەمڕۆ

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی 
-
لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە هەتا ئێستا کێشەو بەریەککەوتن لە ئاستی جیاجیادا لە نێوان کوردو حکومەتەکان لە بەغداد دروستبووە، هەتا لە سەردەمی بەعسدا گەشتە لوتکەو کورد جینۆساید کرا، لەو ماوەیەدا ناوەناوە گفتوگۆو لێکگەشتن و ڕێککەوتن هەبووە بەهۆی ئەوەی حکومەت باوەڕی بە مافەکانی کورد هێناوە، 

بەڵام ئەو ڕێککەوتنانە دوور مەودا نەبووە پاش ماوەیەک هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام کورد هەر مایەوەو ڕژێمەکان نابوت بوون. ئێستا جیاواز لەو هەلومەرجانە کورد خاوەنی کیانی دەستوری خۆیەتی، بەڵام ئێستا پەیوەندیەکانی کوردو حکومەتی فیدراڵ لە دۆخێکی نالەباردایە ئایندەی ئەم پەیوەندیەش ڕوون نییە بەرەو کوێیان دەبات، ئەوەی پێویستە هەردوولا لەسەری بوەستن گەڕانەوەیە بۆ ڕێککەوتنە مێژوویەکانی کوردو حکومەتەکانی پێش و هەر لە مەلیکەوە عەبدولکەریم قاسم و سەدام حسێن، بۆ ئەوەی بزانن هۆکاری سەرنەکەوتنی ڕێککەوتنەکان ناتێگەیشتووی عێراق و کورد بووە یاخود کاریگەری دەرەکی، بۆ ئەوەی سودی لێوەرگرین بەتایبەتی حکومەتی ئێستای عێراق واباشە بە تێگەیشتنێکی قوڵ مامەڵە لەتەک ئەو دۆخەدا بکات، 

چونکە هەرتێکچونێکی کوردو حکومەتی عێراق، مێژوو دووبارە دەکاتەوە بە کڵۆڵی گەلانی عێراق، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ پەیوەندیەکانی ناوماڵی کوردو حزبی کوردی ئەوا بەرە و داڕزان دەڕوات، ئەمەش گورزێکی کوشندە لە ئایندەی کورد دەسرەوێنێ و بەم هەلومەرجە ناوخۆییەوە هەموو ڕۆژێک بچین بۆ بەغدا بەشکست و دەسبەتاڵی دێینەوە، چونکە بەغداد بەپێی هەلومەرجی ناوماڵی کورد مامەڵە لەتەک هەرێمدا دەکات. بۆیە دەبێت لە مێژوو فێربن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕسوا نەبین. ئینگلیز دەڵێ ( بژی و فێربە) کەچی ئێمە دەژین و هیچ فێرنابین، بۆیە لەسەر حزبەکان پێویستەبەپێی پێگەی خۆیان دابەزن بۆ ئاستێک کە بتوانن یەکتری پەسەند بکەن، ئەگینا دۆڕان و هەلومەرجێکی ناپەسەندو ناڕەسەن بەرۆکی کورد دەگرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif