سودانی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرکوکەوە هاتە دەنگ

ليست هناك تعليقات


فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوایکرد، هێزە ئەمنییەکان رۆڵی خۆیان لە پاراستنی کەرکوک ببینن و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە پێشێلی یاسا دەکەن جا لە هەر لایەنێک بێت.

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، داوا لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک دەکەن رۆڵی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایشی کەرکوک ببینن و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئاژاوەگێرەکان ببینن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک پێویستە ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە بەرپرسن لە تێکدانی ئاسایشی کەرکوک جا هەر لایەنێک بێت و رێگری لە هەرکەسێک بکەن کە چەک هەڵدەگرێت جگە لە هێزە ئەمنییەکان.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکانی کەرکوک گرژتر بوو و هێزە عێراقییەکان تەقەیان بە نێو خۆپیشاندەراندا کرد و بەپێی دوایین زانیارییەکان نزیکەی سێ کەس بریندارە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif