فستیڤاڵی ئاوازی گەلان کە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامدرا، جارێکیتر خێزانەکانی ئاشنا کردەوە بە جوانیەکانی شار، ئەو چوار ڕۆژەی ئاوازی گەلانی تێدا ئەنجامدرا پێی وتین ئەمە ڕەنگە حەقیقیەکەی ژیانە، بەشداری خێزانەکان و چین و توێژە جیاوازەکان و پەرۆشیان بە جۆرێك بوو کە بەشداری چوارەم ڕۆژی فستیڤاڵەکە لە یەکەم ڕۆژی فراوانتربوو، ئەمە پێماندەڵێ کە دەمێکە سلێمانی تینوی ئەم فستیڤاڵەیە، پێماندەڵێت کە چاو دڵ و دەرونمان تامەزرۆی ئەم دەنگ و ڕەنگە جیاوازانەبوو.
خێزانەکان بە پیر و گەنجەوە بە تەواوی جیاوازیەکانەوە پێکەوە چێژیان لە فستیڤاڵی ئاوازی گەلان بینی
ئەوەی فستیڤاڵی ئاوازی گەلانی جوانتر کردبوو ئەو بیرکردنەوەیەیە کە دەیەوێت کارێك بکات بە تەنیشت دڵخۆشی بەشدار بوانیەوە پارێزەری بەها کۆمەڵایەتیە جوانەکان بێت و خێزانەکان بە پیر و گەنجەوە بە تەواوی جیاوازیەکانەوە پێکەوە چێژی لێ ببینن، نەک هەر تەنها گروپێك بەڵکو هەموو گروپە میوزیکیەکان بۆنی ڕەسەنایەتی ناوچەکانی خۆیانیان لێ دەهات، پێوەرەکان زۆر لێزانانە دانرابوون و پەیامێکی ئارامکەرەوە بوو بۆ هاوڵاتیان.
سلێمانی بەم فستیڤاڵە گەڕایەوە پێگەکەی جارانی خۆی کە شاری ڕۆشنبیری و پێشەنگی بوو، گەروی شار بە ئاوی سازگاری فستیڤاڵی ئاوازی گەلان تێنوێتی شکا، بەجۆرێك تامەزرۆیی بۆ ئەم فستیڤاڵە هەبوو کە هەموان پێیان وابوو زۆر زوو تەواو بوو، ئاخر چوار ڕۆژ چیە بۆ ئەم هموو جوانیە.
کاتێک دەڵێی هەواری شار و شانۆی ڕۆمانی ناتوانی ناوی د.بەرهەم ساڵح نەهێنی، ئەو چ وەك خاوەنی گۆڕینی دۆڵەڕووت بە پارکی هەواری شار و چ وەك خاوەنی بیرۆکەی فستیڤاڵی ئاوازی گەلان
یەکێکیتر لە جوانیەکانی ئاوازی گەلان ئەنجامدانی بوو لە فەزایەکی ئازادی فراواندا، لە نێو جوانترین و گەورەترین پارک کە هەواری شارە، کاتێک دەڵێی هەواری شار و شانۆی ڕۆمانی ناتوانی ناوی د.بەرهەم ساڵح نەهێنی کە جێ پەنجەی ئەو چ وەك خاوەنی گۆڕینی دۆڵەڕووت بە پارکی هەواری شار و شانۆی ڕۆمانی و چ وەك خاوەنی بیرۆکەی فستیڤاڵی ئاوازی گەلان، جیا لە هەر سیاسیەکیتر توانی نەفەسێک بدۆزێتەوە بۆ تێکەڵکردنی ئاوازە جیاوازەکان و بیانکاتە پشویەكی شایستە بە تاك و خێزانی کوردی.
عوسمان گوڵپی
بەشێك لە وێنەکانی فستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە سلێمانی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق