هۆشداریێک لە ئەپڵەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن

ليست هناك تعليقات

 

مانگی داهاتوو وەشانی نوێی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرهەمەکانی ئایفۆن بڵاودەبێتەوە، بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەرانی ناگرێتەوە، لەنێویاندا بەکارهێنەرانی ئایفۆن X و ئایفۆن 8.

کۆمپانیای ئەپڵ مانگی داهاتوو وەشانی iOS 17 بڵاودەکاتەوە، ئەم وەشانە نوێیە سەرجەم ئایفۆنەکان دەگرێتەوە کە لەسەرووی ئایفۆن Xـن.

ئەگەر ئایفۆنەکەت وەشانی نوێ قبووڵ نەکات، مانای ئەوە نییە دەبێت مۆبایلەکەت فڕێ بدەی، بەڵکو دەتوانی لەسەر هەمان وەشانی iOS 16 بڕۆی، ئەوە نەبێت لە هەندێ تایبەتمەندی بێبەش دەبن.

تایبەتمەندییە نوێیەکانی iOS 17 چین؟

ئەپڵ کۆمەڵە تایبەتمەندیێکی لە وەشانی iOS 17 بەردەستخستووە کە بەکارهێنەران دەتوانن چێژی لێوەرگرن، لەنێویاندا مۆدی ستاند بای؛ لەم بارەدا مۆبایلەکەت لەکاتی بارگاویکردن سکرینێکی ژیر پیشاندەدات، بەکارهێنەر دەتوانێت کات و بەروار و چەندین چالاکی راستەوخۆ ببینێت. ئێستا ئەم تایبەتمەندییە تەنیا لەسەر ئایفۆن 14 پرۆ و پرۆ ماکس کاردەکات.

لە وەشانە نوێیەکەدا، بەکارهێنەران دەتوانن شۆرتکەتی زیاتر بخەنە سەر شاشەکەیان، بۆ نموونە بەکارهێنەر دەتوانێت وێنەگرتنی سێڵفی بخاتە سەر شاشە و بە پەنجەیەک بیکاتەوە بێ ئەوەی پێویست بکات بڕۆیتە سەر کامێرا بۆ کردنەوەی سێڵفی.

تایبەتمەندیێکی دیکە ئەوەیە بەکارهێنەر دەتوانێت دوای 72 کاژێر لە بیرچوونەوەی وشەی نهێنی مۆبایلەکەی بیگۆڕێت، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ زۆر خەڵک کە پاسوۆردەکەیان بیرچووەتەوە و مۆبایلەکەیان پەکی کەوتووە.

لە وەشانی نوێدا نوسین بە کیبۆردی زیرەکەوە دەبەسترێتەوە، ئەمە بۆ زمانە فەرمییەکان بەکاردێت و لەزۆر باردا کیبۆردەکە خۆی رستەکان بۆ بەکارهێنەر تەواو دەکات.

گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوون لە نامە روودەدات و سیستەمی سەلامەتی تێیدا رەچاودەکرێت، ئەمەش هاوکاری زۆری گەشتیاران دەکات لە دڵنیاکردنەوەی ئازیزانیان کە بە سەلامەتی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، یاخود بۆ دایک و باوکان کە منداڵەکەیان بە سەلامەتی گەیشتووەتە ماڵی هاوڕێکەی.

تایبەتمەندیێکی دیکە زیادکردنی ئیمۆجیە بۆ لیستی ناوەکانت و لەکاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا ئەو وێنە خوازراوەی بۆیان دادەنێی، بە فوول سکرینی دێتە سەر شاشەکەت.

نەهێشتن و لابردنی وشەی نهێنی بەرنامەکان بەشێوەیەکی خودکار یاخود ئۆتۆماتیکی، ئەمەش وادەکات ئەو ئەپانەی تۆ بەکاریان دەهێنی، هیچ وشەیەکی نهێنی یاخود کۆدێکی پشتڕاستکردنەوە Verification Codes لەدوای خۆیاندا بەجێنەهێڵن و سەلامەتیی مۆبایلەکەت پارێزراوتربێت لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە کە بەشێک لەو تایبەتمەندیانە لەسەر شێوازی [بێتا] لە حوزەیران و تەمووزەوە بەردەستخراون، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا تەواوی وەشانی iOS 17 بەردەست دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif