خەڵکێکی زۆر بەختی خۆیان بە لۆتەری تاقیدەکەنەوە

ليست هناك تعليقات



لە ئەمریکا خەڵکێکی زۆر روویان لە کڕینی بلیتەکانی لۆتەریی کردووە و خەونی ئەوەیان هەیە، رۆژێک چانس یاوەریان بێت و ژیانیان بگۆڕێت.

لۆتەری ئەم هەفتەیە چاوی زۆربەی ئەمریکییەکانی لەسەرە، چونکە پارەیەکی خەیاڵی تێدا دەردەچێت، بۆیە خەڵكێکی زۆر بلیتی لۆتەرییەکەیان کڕیوە.

ئیلیاس هارڤ، فرۆشیاری بلیتی لۆتەرییە و دەڵێت، "بەڕاستی سەرنجراکێشە، خەڵکێکی زۆر دێن بۆ کڕینی بلیت، بەجۆڕیک کە پێشتر وێنەی نەبووە؛ لە رۆژێکدا دوو بۆ سێ جار دێن بۆ کڕینی بلیت، زۆر جێگای تێڕامانە، هەمووان دەیانەوێت خەڵاتە گەورەکە ببەنەوە، ئەوە هەموو ئەو شتەیە کە خەڵک بیری لێدەکاتەوە."

لە ئەمریکا دوو جۆر بلیتی لۆتەریی هەن؛ یەکەمیان بە "پاوەر بۆڵ" ناسراوە و براوەی ئەم هەفتەیەی لۆتەرییەکە 875 ملیۆن دۆلار دەباتەوە. دووەمیشیان بە "مێگامڵیەن" ناسراوە و براوە 560 ملیۆن دۆلار دەچێتە سەر هەژمارە بانکییەکەی.

بڕیندا سوڵڤێدا، بەشداربووی لۆتەرییەکە و باس لەوە دەکات، "پێموایە کە خەڵک ئاڵوودەی ئەو یاریانە بوون لەبەرئەوەی کە ئێمە هەموو رۆژێک هیوادەخوازین و نزا دەکەین کە ببینە کەسە بە بەختەکە؛ ئێمە بە دەوڵەمەندی لەدایک نەبووین، بەڵام بە خەرجکردنی 20 دۆلار لەوانەیە لە چەند چرکەیەکدا شتێکی نایاب لە ژیانت رووبدات"

لە ئەمریکا هەفتانە سێ جار لۆتەریی رادەکێشرێت. زۆرترین بڕە پارە کەسێک لە لۆتەریی بردبێتییەوە 2.04 ملیار دۆلار بوو، کە لە تشرینی دووەمی ساڵی پار بۆ هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەرچوو.

ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین بلیتی لۆتەریی تێدا دەفرۆشرێت و ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە 50٪ـی ئەمریکییەکان ساڵانە لانیکەم یەک بلیتی لۆتەریی دەکڕن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif