گوتەیەکی 'مەترسیدار'ـی پووتین لەبارەی چەکی ئەتۆمی ناتۆ کۆدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


"وەکو دەزانیت 7 بۆ 8ـی تەممووز، رێکارەکانی دانانی چەکی ئەتۆم لەسەر خاکی بێلاڕووس تەواو دەبێت. هەموو شتێک بە گوێرەی پلانەکە دەڕوات و جێگیرە." ئەو گوتانەی پووتین، وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆی لە برۆکسل کۆکردەوە.

یان ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ جووڵە نوێیەکەی پووتین بە "مەترسیدار" ناودەبات و دەڵێت، "بەردەوام گوتاری نابەرپرسانە لە رووسیا دەبینین. لە چەند مانگی رابردوودا، مۆسکۆ لە رێککەوتننامەی کەمکردنەوەی چەکی ستراتیجی نوێ کشایەوە و بڕیاری داوە چەکی ئەتۆم بباتە بێلاڕووس. وەزیرەکان دەربارەی قەیرانی چەکی ئەتۆم لە شەڕەکەدا کۆبوونەتەوە، رەچاوی جێبەجێکردنی سیاسەتی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی ناتۆ دەکەن."

21ـی شوباتی 2023، مۆسکۆ لە رێککەوتنامەی کەمکردنەوەی چەکی ستراتیجی نوێی نێوان خۆی و واشنتن کشایەوە. بڕگەیەکی رێککەوتنەکە دەربارەی سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم و جووڵاندی شوێنی چەکە ئەتۆمەکان بوو. ئەو هەنگاوە و دەیان هەنگاوی دیکەی رووسیا لە شەڕی ئۆکراینا، شەڕەکە دەباتە قۆناخێکی نوێوە.

پێش بە ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ، سنووری هاوپەیمانێتییە سەربازییەکە بوو لەگەڵ رووسیا. ئیستۆنیا، لاتڤیا و لیتوانیا بە 1210 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشەکەیان پێکدەهێنا؛ بەڵام فینلاند بە تەنیا 1340 کیلۆمەتری دیکە سنووری ناتۆی لەگەڵ رووسیادا زیادکرد و ئێستا 2550 کیلۆمەتر سنووری لەنێوان رووسیا و وڵاتای ئەندامی ناتۆ هەیە. ئەم سنوورە و دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانەی ئۆکراینا بۆ سەر رووسیا وای لە مۆسکۆ کرد لە مانگی تەممووز چەکی ئەتۆم لە بێلاڕووس جێگیر بکات.

ساڵی 1994، ئۆکراینا لە پاڵ چەند وڵاتێکی دیکە چووە نێو پەیماننامەی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی و کڵاوە ئەتۆمییەکانی لەنێو برد. لە بەرانبەردا ئەنجوومەنی ئاسایش یاداشتنامەی بوداپێستی بەو وڵاتانە و رووسیا واژۆ کرد. بە گوێرەی رێککەوتنامەکە، نابێت رووسیا هەرگیز چەکی ئەتۆم بەرانبەر ئەو وڵاتانە بەکاربهێنێت، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم بەرانبەر ئەو وڵاتانە ئەنجوومەنی ئاسایش دێتە سەر هێڵ.

دەیڤد پوتاریۆس، بەرپرسی پێشووی (سی ئای ئەی) لە بارەی جووڵەکەی رووسیاوە گوتی، "ئەگەر رووسیا چەکی ئەتۆم بەکاربهێنێت، ئێمە بە سەرکردایەتیی ناتۆ وەڵام دەدەینەوە و هەموو هێزی رووسیا لە ئۆکراینا دەردەکەین."

سیناریۆکە وا دەردەکەوێت؛ ئەگەر رووسیا چەکی ئەتۆم دژی ئۆکرینا بەکاربهێنێت، ناتۆ چەکی ئەتۆمی لەدژ بەکاردەهێنێتەوە و ئەنجوومەنی ئاسایشیش دەتوانێت راگەیاندنی شەڕ دژی رووسیا، لە کاتێکدا کە رووسیاش ئەندامە، رابگەیێنێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif