50%ی گەشتیارانی لوبنان عێراقین

ليست هناك تعليقات



بەپێی ئامارەکانی حکومەتی لوبنان، ئەو گەشتیارانەی ئەمساڵ سەردانی لوبنانیان کردووە، نیوەیان گەشتیاری عێراقی بوون.

بەپێی ئاماری فەرمی لوبنان، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 111 هەزار و 128 گەشتیاری عەرەبی سەردانی لوبنانیان کردووە و 50٪یان عێراق بوون. لە کاتێکدا پێشتر سعودییەکان لە پلەی یەکەم دەهاتن.

جان عەبوود، سەرۆکی سەندیکای نووسینگەکانی گەشتوگوزاریی لوبنانی پێشبینی دەکات، ئەمساڵ ژمارەی گەشتیارانی عێراق بگاتە 200 هەزار گەشتیار، کە نیوەیان بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

قەیس کتبی، بەڕێوەبەری وێستگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییە لە فڕۆکەخانەی بەیروت و محەممەد دەقوق بریکاری گشتی کۆمپانیای فلای بەغدا لە بەیروت باس لەوەدەکەن، ژمارەی گەشتی ئاسمانی لە عێراقەوە بۆ لوبنان زیادیکردووە، رۆژی هەینی 3 گەشت، شەممە 7 و یەکشەممە 8 گەشت، گەشتێکی دیکە بۆ بەغدا و دوو گەشت بۆ نەجەف و دوو گەشتی دیکە بۆ بەسرە زیادیان کردووە.

بەڕێوەبەری وێستگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییە لە فڕۆکەخانەی بەیروت دەڵێت، هەر فڕۆکەیەک 160بۆ 350 گەشتیار لە خۆدەگرێت و نیوەی گەشتیارانی عێراق بۆ گەشت و گوزار و نیوەکەی دیکەش بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی لوبنان دەکەن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif