لووتکەی کۆمکاری عەرەبی دەستپێدەکات

ليست هناك تعليقات

 

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کە 12 ساڵە لە کۆبوونەوەکانی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی دابڕابوو؛ گەڕایەوە باوەشی 21 وڵاتی کۆمکارەکە بۆ پڕکردنەوەی کورسیی ژمارە 22.

ئەوە رووداوە گرنگەکەی لووتکەی ئەمساڵە؛ لە جەددەی سعودیە پێشوازییەکی شاهانە لە ئەسەد کرا. جێگری حاکمی مەککە و ئەحمەد ئەبو غەیت، سکرتێری کۆمکار و چەندین بەرپرسی باڵای سعودی و عەرەب لە پێشوازی ئەسەددا بوون.

عیسا ئەمیری، شرۆڤەکاری سیاسییە و دەڵێت، "ئامادەبوونی سووریا وەک وڵاتێكی عەرەبی چالاک و یەکگرتنەوەی عەرەب چەندین ئاماژەی تێدایە، گرنگترینیان یەکخستنەوەی ریزی وڵاتانی عەرەبییە، هیوادارین گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ئاماژەیەکی ئەرێنی بێت بۆ داهاتووی ئەم ناوچەیە."

جگە لە گەڕانەوەی سووریا، وڵاتانی عەرەب وەک خۆیان دەڵێن هەنگاوی ئەرێنییان لە ئاست ناوچەکە ناوە، گرینگترین و دیارترینی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران و تاڕادەیەک کرانەوە بە رووی تورکیادا.

لە 32مین لووتکەی کۆمکاری عەرەبی، 32 پڕۆژە بڕیار لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمکار بۆ تاوتوێکردن و پەسندنکردنیان ئامادە کراون.

عیسا ئەمیری ئاماژە بەوەش دەکات، "ئاڵنگاریی سادە و ساکار هەن پشت بە خودا بەسەریاندا زاڵ دەبین، لەوانەش ئاڵنگارییە ئابوورییەکان، پشت بە خودا لەم لووتکەیەدا تاوتوێی پێکەوەکارکردن و تەواوکاریی ئابووری نێوان وڵاتانی عەرەب دەکرێت."
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif