مێسی لەسەر گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا قسەی کرد

ليست هناك تعليقات



راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا، گفتوگۆیەکی ئاشکراکردووە کە لەنێوان لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لەگەڵ هاوڕێکانی پێشووی لە بارسێلۆنا لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا کراوە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئێوارەخوانەکە هەفتەی رابردوو بووە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کە مێسی بۆ سێرخیۆ بوسکێتس، خۆردی ئەلبا و سێرجی رۆبێرتۆ و هاوژینەکانیان رێکیخست بوو.

سەرکردەکانی بارسا سوودیان لەو مۆڵەتە وەرگرتبوو کە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بە یاریزانەکان بەخشیبوو، دوای ئەوەی بردنەوەی نازناوی لالیگایان مسۆگەر کرد و گەشتیان کرد بۆ فەرەنسا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکان هیچ وێنەیەکی ئەم دیدارەیان لە سۆشیال میدیا بڵاونەکردووەتەوە، چونکە ویستوویانە دەرفەت بقۆزنەوە بۆ ئەوەی وەک هاوڕێی نزیک لەگەڵ مێسی نان بخۆن.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، یاریزانەکان باسیان لە هەڵوێستی خۆیان کردووە و کاتێکیش پرسیار لە مێسی کراوە سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، وەڵامەکەی روون بووە و گوتوویەتی "هیچ دەستەوارەیەکم لەلایەن بارسێلۆناوە پێنەگەیشتووە".

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە راستییەکەیە، چونکە بارسێلۆنا چاوەڕێی رەزامەندی دەستەی لالیگا دەکات پێش ئەوەی بەفەرمی کار بۆ گواستنەوەی مێسی بکات، سەرەڕای ئەوەی یانەی هیلالی سعودی دەستەوارەیەکی خەیاڵی پێشکێش مێسی کردووە، بە بەهای 500 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

بارسێلۆنا پلانێکی دارایی پێشکێشی دەستەی خولی ئیسپانیا کردووە، بۆ ئەوەی رێگەی پێبدات گرێبەستی نوێ تۆمار بکات و گرێبەستەکانی ئەنجام بدات.

 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif