هەڵەبجە لە چاوەڕوانی وەڵامی ئەو یاداشتەدایە کە ئاراستەی بافڵ تالەبانی کراوە

ليست هناك تعليقات

 


سەبارەت بە خراپی ئیدارەدان و کەمی خزمەتگوزاریی پارێزگاکەیان، دانیشتوان و چالاکوانانی هەڵەبجە چاوەڕێی وەڵامی کرداری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانن کە لەسەر داوای خۆی یاداشتێکیان ئاراستە کردوە و بەشێکی زۆر لە گرفتەکانیان پێ ڕاگەیاندوە

لە دواین ناڕەزایییاندا کە لە بەرواری ١٤/٣/٢٠٢٣ ئەنجامیاندا و ڕاگەیەنراوێکیان ئاراستەی ڕای گشتی و بڕیاربەدەستانی ناوچەکەکرد و تیایدا باسیان لە پەراوێزخستنی پارێزگای هەڵەبجە و نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی کرد و وادەیەکیان بۆ بەدەمەوە هاتنی خواستەکانیان ڕاگەیاند، لە ئێستادا چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری چاوەڕێی هاتنە سەر خەتی بڕیار بەدەستان دەکەن.

لە یاداشتەکەدا کە ئاراستەی بافڵ تاڵەبانیان کردوە، بە ڕوونی داوای گۆڕینی ژمارەیەك کار بەدەستی پارێزگاکەکراوە

دوا بەدوایی ناڕەزایی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە، چالاکوانان و رێکخراوەکانی پارێزگاکە لە رێگەی یاداشتێکەوە کە لە بەروری ٣/٤/٢٠٢٣ لەسەر خواستی خۆی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد و تیایدا وێڕای خستنە ڕووی کەمی خزمەتگوزاری و پەراوێزخستنی پارێزگاگە، بە ڕوونی ئاماژەیان بە خراپی ئیدارەدانی یەکە ئیداریەکانی پارێزگاکە کرد و داوای گۆڕینی ژمارەیەك کار بەدەستی پارێزگاکەیان کرد کە لە دیارترینیان پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەن

لە ئێستادا چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە چاوەڕیی وەڵامی یاداشتەکەیان دەکەن کە ئاراستەی بافڵ تاڵەبانیان کردوە، لە بەرامبەردا و لە ئەگەری بێ هیوابوونیان لە وەڵام دانەوەی خواستەکانیانیاندا  دەستپێکردنەوەی فشارەمەدەنیەکانیان بە ڕێگەی جیاواز لەوادەیەکی نزیکدا هەنگاوی چاوەڕوانکراوی هەڵەبجەییەکان دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif