دانا عەبدول: ناکرێت بەرپرسیارێتیت لە هەڵەبجە بێت و ئامادە نەبیت لە گەڵ خەڵکەکەی بژیت

ليست هناك تعليقات

 

ئەنجومەنی ڕاوێژکاری چینوتوێژەکانی هەڵەبجە، لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ کۆتایهێنان بە پەراوێزخستنی هەڵەبجە و ڕاستکردنەوەی کەموکورتیەکانی پارێزگاکەیان، ئەمڕۆ یەك شەممە ٧/٥/٢٠٢٣ هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوەیان دەستپێکردوە بۆ لەسەر کارلابردنی پارێزگاری هەڵەبجە، کە بڕیارە پێنج هەزار واژۆ کۆبکرێتەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێن.

لە هەوڵەكانی ڕابردووی ئەنجومەنەکەدا ئاراستەکردنی یاداشتێكبوو بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، کە تیایدا داوای لەکارلادانی پارێزگار و سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەیان کردبوو

مامۆستا دانا عەبدول یەکێك لە سەرپەرشتیارانی هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوەکە ڕایگەیاند: ئێمە لە چوار چێوەی ئەنجومەنێکی فراواندا وەك یەك تیم بڕیارمانداوە تواناکانمان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە بخەینە گەڕو هەموو فشارەکانیش بۆ ڕاستکردنەوەی باری لاری ئەم پارێزگایە دەخەینەگەڕ، لە چوار چێوەی فشارەکانیشدا لە دوای ناڕەزایی فراوانی کۆتای مانگی ئازاردا یاداشتێکمان ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کردوە و تەواوی گرفتەکانمان تێدا خستوەتە ڕوو و بەتایبەت لەکارلادانی ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری پارێزگاکە لە سەروو هەمووشیانەوە پارێزگار

لە دڕیژەی قسەکانیدا دانا عەبدوڵ ڕایگەیاند: گرفتی ئێمە لەگەڵ ئینتمای سیاسی نیە بەڵکو لەگەڵ ئەو بەرپرسانەدایە کە نەیانتوانیوە سەرکەوتووبن، وە پێویستە بەرپرسانی هەڵەبجە دانیشتوی سنوری پارێزگای هەڵەبجەبن و خەڵکانی دڵسۆزبن، چونکە ناکرێت زۆربەی بەرپرسانی هەڵەبجە لە دەرەوەی پارێزگاکەوەبێن و  بسەپێنرێن بەسەر هەڵەبجەدا و ئامادەش نەبن ماڵیان بهێننە شارەکەو لەگەڵ هاوڵاتیانی پارێزگاکەدا بژین، لە کۆتاییشدا نەیشاردەوە کە نیگەرانن لەوەی لەبری بەدەمەوە هاتنی گرفتەکان و لادانی ئەو بەرپرسانەی بوونەتە بار بەسەر شارەکەوە کەچی بڕیاری لادانی سەرۆکی شارەوانیان دەرکردوە کە یەکێکە لەو بەڕیوبەرانەی خەڵکی هەڵەبجەیە و ماڵی لەو شارەیەو هاوڵاتیانیش هیچ ناڕەزاییەکیان لەسەری نەبووە، هەر بۆیە کاریان لەسەر ئەوە کردوە کە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە. 

وێنەکانی ئەمڕۆی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لادانی پارێزگار







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif