سعودیە ئەم داوایەی هەیە لەوانەی بەنیازی حەجن
وەزارەتی تەندروستیی سعودیە داوای کرد، ئەوانەی بەنیازن ئەمساڵ حەج بکەن، پێویستە ڤاکسینی پێویست وەربگرن.
مانگی رابردوو وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە گوتی، وەرگرتنی ڤاکسین بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی حەجکردن پێویستە؛ هەروەها ئاماژەی بەوەش کردبوو، لە 5ی ئایارەوە دەست بە پێدانی مۆڵەتەکە دەکرێت.
بەشێک لەو ڤاکسینانەی پێویستە حاجییان و عومرەکان لانیکەم 10 رۆژ پێش چوونیان بۆ حەج وەرگرتبێت، بریتین لە ڤاکسینەکانی ئەنفلەوەنزای وەرزی، هەوکردنی پەردەی مێشک، زەردەتا و ئیفلیجی.
وەزارەتەکە لە تویتێکدا رۆژی سێشەممە 02-05-2023 گوتوویەتی، دەبێت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی "صحتي"ەوە وادەی ڤاکسین وەرگرتن وەربگیرێت.
ساڵی رابردوو، سعودیە پێگەی نوسوکی وەکو سەکۆی فەرمی بۆ رێکخستنی گەشتی حەج و عومرە راگەیاند، لە پێشكێشکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنییەوە تاوەکو دەگاتە گرتنی هۆتێل و کڕینی بلیتی فڕۆکە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق