فرۆشتنی وشە لە بازاڕی ڕەشدا

ليست هناك تعليقات


فارس نەوڕۆڵی
-
مرۆڤەکان بەبێ پەیوەندی نێوانیان ناژین، پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان لە بارێکی ئەرێنیدا بۆ دابین کردنی پێداویستیە مادی و ڕۆحیەکانیانە بۆ داهێنانە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، ئاخر بەبێ پەیوەندی و گفتوگۆی نێوان مرۆڤەکان بیرۆکەکان هەر لەگەڵ لە دایک بوون دەمرن، بۆیە بەردەوام پێویستمان بە یەکتر هەیە بۆ دروست کردنی ژینگەیەکی تەندروستی کۆمەڵایەتی و سیاسی.

پرسیارەکە لێرەدایە بۆچی لەم کۆمەڵگەیەی ئێمەدا سەرەڕای پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان کەچی ژیان تادێ ناشیرین دەبێت؟ هۆکارەکەی ئەوەیە پەیوەندیەکان لە سەر بنەمای هاوڕێیەتیەکی دروست نیە و پەیوەندیەکە لە پێناو ئیستغلال کردنی ئەوی دیکەدا یاشێواندنی پەیوندی ئەوانی دیکە نمونە ؛. دۆستانە گلەی لە هاوڕێیەکت بکەلای بەناوهاوڕێیەک ئەودێت و دوژمنانە پێی دەگەیەنێت ،بۆیە پەیوەندیەکان هیچ بەهایەکی باڵایان نەماوە چونکە زۆرێک لە مرۆڤەکان کاتێک دێن گفتوگۆت لەتەک دەکەن و بە خەندەوە قسەدەکەن، بەڵام لە چاویاندا خیانەت بەدی دەکەی! ئەوان چۆن مرۆڤ هەیە بە سروشت کۆیلەیە یاخود حەزی لە بچوکییە بەشێک لەو مرۆڤانە کە دێن گفتوگۆت لەتەک دەکەن و خۆیان نزیک دەکەنەوە لێت بۆ ئەوە نیە لە گفتوگۆکاندا سوودمەندی مەعریفی یاخود چاکەیەک ببێت، بەڵکو هاتووە ووشەکانت بکات بەڕستەی درۆ و لە بازاڕی ڕەشدا سەودای پێبکات، هەندێ جار ئەو جۆرە مرۆڤانە لەو بازاڕەدا مەرج نیە پولێکی دەسکەوێت، بەڵام چونکە بەسروشت (هینە) ئیتر ئەوەی لە دەروونی نەخۆشی خۆیدا هەیە وشەکانی خەڵکی دیکەی پێ ڤایرۆساوی دەکات و لەبازاڕی ڕەشدا دەیفرۆشێ لەم هەل و مەرجەدا کڕیار و خاوەن قسەکانیش زەرەرمەند دەبن چونکە دەڵاڵی گەیەنەر دەرونێکی نەخۆشی هەیە لەبازاڕی ڕەش ڕەشتر بۆ فرۆشتنی ووشەکان . ئیتر لێرەوە متمانە هەرەس دێنێت کە متمانەش هەرەسی هێنا هیچ شتێک دروست نابێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif