هەر کۆچبەرێک بە نۆکەندی ئینگلیزدا بپەڕێتەوە دیپۆرت دەکرێتەوە

ليست هناك تعليقات


پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە کۆچبەرانی پەسند کرد. بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، هەر کۆچبەرێک لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆی بگەیێنێتە بەریتانیا، بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی.

رۆژی چوارشەممە 26ی نیسانی 2023 پەرلەمانی بەریتانیا بە 289 دەنگی بەڵێ و 230 دەنگی نەخێر، پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە کۆچبەرانی پەسند کرد.

بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، هەر کۆچبەرێک لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆی بگەیێنێتە بەریتانیا رەوانەی وڵاتی خۆی دەکرێتەوە یان دەنێردرێتە رواندا.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "دەرکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە."

پلانی دیپۆرتکردنی کۆچبەران بۆ رواندا و پڕۆژەیاسای کۆچی نایاسایی بەشێکن لە سیاسەتی ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بۆ وەستاندنی ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان دەگەیێننە بەریتانیا.

چوونی کۆچبەران بە بەلەمی بچووک بۆ بەریتانیا لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە بووەتە سەرئێشە بۆ حکومەتی وڵاتەکە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی بەریتانیا، لە ساڵی رابردوودا 45756 کەس نۆکەندی ئینگلیزیان لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا بڕیوە و هەوڵی گەیشتنیان بە بەریتانیا داوە.

ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، تەنیا ئەمساڵ نزیکەی 3000 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بە نایاسایی چوونەتە بەریتانیا، پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵ ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا بگاتە 80 هەزار کەس.

حکومەتی بەریتانیا رێککەوتنێکی بە بەهای 170 ملیۆن دۆلار لەگەڵ رواندا واژۆ کردووە سەبارەت بە ناردنی پەناخوازان بۆ ئەو وڵاتە. بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەر کۆچبەرێک لەدوای 01-01-2022 رووی لە بەریتانیا کردبێت رەوانەی وڵاتە ئەفریقییەکە دەکرێت.

بەڵام ئەو بڕیارە بێ ئاستەنگ نەمایەوە، لەنێویدا، لە حوزەیرانی ساڵی رابردوودا، لە دوا ساتەکاندا دادگەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی هەڵپەسارد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif