پەروەردەونەهێشتنی فشاری دەروونی

ليست هناك تعليقات



ڕەووف محەمەد ئالانی

فشارەدەرونیاکان بەپێی هەلومەرج وکاتەکان وچەند هۆکارێک دروست دەبن، فشاری دەروونی ئەوحاڵەتەیە کە مرۆڤ هەست بە نائاسایی بوون و جیاوازی دەکات لە نێوان کەسەکاندا، بەهۆی نامۆیی ودوورەپەرێزی ودابڕان لە ژینگەی کۆمەڵایەتی، جارهەیە کەسی تووشبوو هەست بە بوونی نامۆیی دەکات بەڵام ناتوانێت بەسەر هەستەکانی خۆیدا زاڵ بێت ولێی دەربچێت، جاری واش هەیە کەسی تووشبوو بەو حاڵەتە واهەست دەکات خۆی ڕاستەودەوروبەری ناڕاستن.

دەکرێ هۆکارەکانی ئەوفشارە دەروونیانە بۆ تەمەن وژینگەی ژیان دیاری بکەین و ئینجا چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە، ئەوانیش بەشێکیان بۆماوەیین، واتە نەخۆشیەکی گوازراوەیە لەباوانەوە بۆ نەوەکانیان، یان لەئەنجامی بوونی نەخۆشیەکی جەستەیی کەسەکە بەبیرکردنەوەیەکی نادروست تووش دەبێت، جۆرێکیترئەوەیە کەسەکە ویستێکی تایبەتی هەیە هەمووکات بیری لێدەکاتەوە وشیکاری زۆری بۆدەکات ناگاتە ئەنجام تووشی ئەوفشارە دەروونیە دەبێت، دوا جۆری فشاری دەروونی کەسانی دەوروبەرکاریگەریان لەسەر کەسەکە هەیە بەوەی خواستی خۆیان دەسەپێنن بەسەریدا کە دەبێتە جۆرێک لەفشارو پێی دەوترێت فشاری کۆمەڵایەتی، ئەمیش وا دەکات ببێتە فشاری دەروونی بۆ سەرتاک.

(سیگمۆند فرۆید)دەڵێ: (فشارە دەروونییەکان مرۆڤ لە خۆشییەوە دەگۆڕن بۆکەسێکی بێزاروبێدەنگ)ئەم ووتەیەی زاناوشارەزاو دەروونناس فرۆید، جوانترین پێناسەیە لەسەر زانینی و بەئاگابوونی فشارە دەروونیەکان، چونکە پێمان دەڵێ گۆڕینی دۆخی کەسێکە لە خۆشییەوە بۆ ناخۆشی وبێزاربوون، هەرئەوێش پێمان دەڵێ چارەسەرئاسانەومرۆڤ دەتوانێت هەنگاوی بۆ بنێت، لەو بارەوە دەڵێ(ڕاستگۆیی تەواو لەگەڵ خۆتدا ڕاهێنانێکی باشە)کەواتە باشترین ڕاهێنان ڕاستگۆیی ئەو کەسەیە، بەجۆرێکیتر دەبێتە بڕیاردانی گونجاو بۆ دەرچوون لەوفشارە دەروونیە، ئەوەش بە ئیرادەیەکی بەهێزدەکرێت.

فشارەدەروونیەکان لە ئەنجامی ئەم فاکتەرانە دروست دەبن:

١-فاکتەری جەستەیی: زۆرجارنەخۆشیەکی جەستە، وادەکات فشاربچێتە سەر دەروونی تاک

٢-فاکتەری ئابووری: بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و بیرکردنەوەی زۆر دروست دەبێ یان نەبوونی کاروبژێویەکی باش

٣-فاکتەری کۆمەڵایەتی: ئەمیان دەوروبەردەبنە هۆکاری دروستبوونی

٤-فاکتەری پەروەردەیی: خراپی سیستەمی پەروەردە و نەخوێندنەوەی هەموو ڕەهەندەکانی فشاری دەروونی بۆسەر تاک دروست دەکات

ئەوەی لێرەدا بۆمن گرنگە لێی بدوێم، ڕۆڵی پەروەردەیە لە نەهێشتنی فشارەدەروونییەکان بەتایبەت لەسەر قوتابیان وخوێندکاران، ئەوێش بە ووردبونەوەوخوێندنەوەی لایەنەکانی ودیاریکردنی هۆکارەکان.

نامەوێ ڕۆڵی ئەوکەسانە بەکەم بگرم کەوەکو توێژەری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەوخوێندنگەکاندا کاردەکەن، کەسی باش وخاوەن توانایان تیایە، بەڵام گرفتەکە لە پەروەردەدا دەبینم کە وەک پێویست کارلەسەر ئەوکەسانە نەکراوە و ووزەکانیان نەخراوەتەگەڕ، بۆچارەسەرکردنی گرفت وکێشەدەرونیەکان، چونکە ئەوکەسانە پێویستە بەردەوام خەریکی خۆنوێکردنەوەبن، هەرچەندە بەڕای من قوتابخانە پێویستی بە توێژەرنیە، ئەگەرمامۆستا بەڕاستی مامۆستا بێت، لەو شوێنانەی لێی دەردەچن هەردووبواری دەروونناسی مناڵان و کۆمەڵناسی بەباشی دەخوێنن، زۆربەئاسانی بەسەر ئەوگرفتانەدا دەتوانن زاڵبن کە ڕوو بەڕووی مناڵان دەبنەوە، جگە لەوەی مامۆستایان هەمیشە ئاگاداری هەست ونەستی قوتابیانن، بەڕێوەبەری سەرکەوتوو دەتوانێت ببێت بە باشترین ڕینمایی کاروتوێژەرودەروونناس، بەڵام ئەوانە ئەڵێم کە بەتوانا و بیری خۆیان و لەبەر خۆشەویستی پیشەکەیان بەڕێوەبەرن نەک حیزب قۆڵی بگرێت و لەسەر کورسیەکەی بەڕیوەبەر داینابێت، بۆ مەرامی ئایدۆلۆژی و لەقاڵبدان .

ڕۆڵی پەروەردە گرنگ وپڕ بایەخە لە چارەسەری فشارە دەروونیەکانی مناڵان، بەوەی هەرکەسەوکاری خۆی بەباشی و جوانی ئەنجام بدات، لەوکاتەشدا خوێندنگەوقوتابخانەکان دەبنە شوێنی ڕاستی ودروستی وکەشی پڕ لەجوانی وئازادی، کەواتە ئاسوودەیی شوێنی فشاری دەروونی دەگرێتەوە، لەمبارەوە(محەمەد غەزالی) دەڵێت:( مرۆڤەکان لە کوێ دەتوانن ڕاستی لە درۆ جیا بکەنەوە؟) لەوەڵامدا دەڵێ: (لە کەش و هەوای پاکی ئازادی و دوورلە پیسیەکانی فشار و دڕندەیی و ستەمکاری).

دەکرێ پەروەردە ئەو شوێنە بێت کە فشارە دەروونیەکان لەوێ بەباشی چارەسەربکرێن، هەستی مناڵان ئاراستە بکرێن بۆ ئاسودەیی دوور لەتێکچوون وشڵەژان، گیانی متمانە ووورەبەرزی جێی ڕوخان وشکست بگرێتەوە.

هەندێک نەریتی خراپ لەناوکۆمەڵگەدا خەریکە دەچەسپێت، ئەوێش بەتایبەت دواقۆناخی خوێندنی ئامادەیی کە خوێندکاران خۆیان بۆ قۆناغی زانکۆ ئامادە دەکەن، ئەوقۆناغە زۆرترین فشاری دەروونی دروست دەکات بۆسەر ئەوخوێندکارانە، تەنانەت هەندێ لەوانە کەوتونەتە نامۆیی و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی، تەنانەت گرفتی دەروونیشیان بۆ خێزانەکانیان دروستکردوە، ئەو حاڵەتانەش کە ڕوودەدەن تەنها بیرکردنەوەی ئاڵۆزوخراپە و ڕۆچوونە بەناو قووڵی بیرکردنەوە بەمەبەستی گەیشتن بەو شوێنەی کە دەیهەوێ بەدەستی بێنێت، کەنمرەی بەرزوبەدەستهێنانی پلەی پزیشکیە، کە ئەو خەون و خەیاڵەش زۆرجارکەس وکارودەوروبەر لەناخی ئەوخوێندکارانەدا دروستیان کردوە، لەسەر بەڕێوەبەرو مامۆستایانە ئەو بیرکردنەوە چەوتە بۆ خوێندکاران ڕاستبکەنەوەووایان لێبکەن دوای خەون وخولیاکانیان بکەون نەک ئەوویستانەی دەوروبەریان مەبەستانە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif