ئەنفال وەک تاوانی جینۆساید

ليست هناك تعليقات


ڕزگار ئیبراهیم
-
35 ساڵ بەر لە ئێستا ڕژیمی لە ناوچووی بەعس لە ساڵی 1988 لە کردەیەکی دژی مرۆڤایەتی و بە 8 قۆناغ 182 هەزار ژن و پیاوو مناڵ و پیری بێتاوانی بێسەرو شوێن کرد کە بە تاوانی ئەنفال ناسراوە، لەم کردەیەدا زیاتر لە 4500 گۆندو چەندین شاروشاروچکەی خاپوورو وێران و تەخت کرد لە چوارچێوەی سیاسەتێکی نەخشە بۆ کێشاراوی بەعس بە ئامانجی لە ناوبردنی گەلی کورد.

هیرش و پەلامارەکانی تاوانی ئەنفال بە هەزاران چەکداری گاردی کۆماری و هێزی تایبەت و جاش و ئەمن و سوپاو چەکدارانی سەر بە بەعس بۆ سەر گۆندەکانی کوردستان بە 8 قۆناغ ئەنجامدا. 
لە ئەنجامی پەلامارو شاڵاوی ڕژێمی بەعس بۆ وڵاتانی ناوچەکەو جیهان دەرکەوت کە بەعس جینۆسایدی دژی گەلی کورد ئەنجامداوە، کە لە میژوودا وێنەی کۆمەڵکوژیەکی وا دەگمەن ڕووی نەداوە بەرانبەری میللەتی کورد کە تەنها بە نمونە سنوری کەرکوک و خورماتوو و ناوچەکانی دەوربەریان وەربگرین بەم شێوەیە بوو.

١- (٧٨١) گۆند سوتێنراون و لەگەڵ خاک یەکسان کران
٢- (٦) سەنتەری ناحیە ویران و تەخت کرا.
٣-(٣٩٫١٧٨) خانوو ڕوخێنرا.
٤-(٤٥,٧٧٧) خێزان ئاوارو بێلانەو ماڵ بی سەرو شوێن بوون
٥- (٣٨١) قوتابخانەو (٦٥٧) مزگەوت و (٦٩) نەخوشخانەو ویران و تەخت کرا.
٦- (٥٢) عەمبارو (٤٧) دەواجن و (٧٥) مەکینەی ئاش تەقێنرانەوەو تاڵان کرا.
٧-(١٥٧) تەکیەو خانەقاو مەرقەدو شوێنەواری ئاینی ڕوخێنرا.
٨- هەزران تراکتورو مەکینەی جۆراو تاڵان و سوتێنرا.
٩- هەزاران دۆنم ڕەزو باخ و گەنم و جوو دانەویڵە تاڵان و سوتێنرا.
١٠- سەدان هەزار مەڕو ماڵات و ڕەشەوڵاخ تاڵانکرا.

بەعس لەگەڵ هەر هێرش و پەلاماریکدا ئەوەی بۆی کراوە کردی و دەستی لە هێچ تاکیکی کورد کە سۆزی کوردایەتی و نشتیمانی هەبوو بیت نەپاراستوە؛ لە تاڵانکردن، دەستدرێژیکردن، ویرانکردنی کانیاوەکان و کارێزەکان، تەختکردنی گۆڕستانەکان، هەڵتەکاندنی گۆڕی شەخس و مەرقەدی پیاوچاکان، ژەهراوی کردن و بڕینەوەی هەزاران داری بەردارو سوتاندنی ڕەزو باخەکانی گۆندەکانی کوردستان، ویرانکردنی مزگەوت و قوتابخانەو کتێبخانەو نەخوشخانەو هەروەها دابڕانی ژن و پیاو لە یەکتری و فڕاندنی کچان و لاوانی کورد، هەمو جۆرە سوکایەتیک بە کەرامەتی نیشتیمانی ونەتەوەیی و تایبەتی خەڵکی کوردستان.

سەرباری هەمو ئەمانە بەعس ١٨٢ هەزار کەسی خەڵکی کوردستانی لە گۆڕی بە کۆمەڵ لە خواری عێراق زیندەبەچاڵ کرد، کە ژمارەیەک خەڵک لەو گۆڕە بە کۆمەڵانە بە ئەستەم دەربازبوون و ئێستا شایەتحاڵی ئەو تاوانە گەورەیی سەدامی دیکتاتوور و بەعسن.

تاوانی بەعس و سەدام دەرهەقت بە گەلی کورد هێندە زۆرن لە ژماردن نایەن ، خوشبەختانە ئێستا گەلی کورد لە باشووری کوردستان ئازادبوو خاوەنی قەوارەی سیاسی خۆیەتی بەڵام هێشتا حکومەتی عێراق و هەریم لە ئاستی ئەم تاوانە گەورەیە کەم تەرخەم و لە ئاست پیویستدا نیە، بۆیە پیویستە هەوڵی جددی بدریت بۆ ناساندنی ئەم تاوانە بە جینۆساید لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی، تا قەرەبووی ماددی و مەعنەوەی کەس و کارو خانەوادەکانیان بکریتە کاری لە پێشینەی هەریم وعێراق، هەروەها کردنەوەی سەنتەری تایبەتی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی کیشە تەندروستیەکان بە تایبەتی کیشە دەرونییەکان، هەروەها هێنانەوەی ئێسک و پروسکی ئازیزانیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی خواروی عێراق و ڕەخساندن و لە ئەستۆگرتنی خوێندنیان لە ناوەوو دەرەوەی وڵات ، وە هەروەها هەوڵی دامەزراندنی کچ و کوڕی جینۆسایدکراوان، وە پیویستە تەرخانکردنی وانەیەک بخوێندریت لە ناوەندەکانی خوێندن تا نەوە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم میللەتە ستەمدیدەیە ئەو تاوانە گەورەیە لە بیرو هزریان بمینتەوە، وە یادکردنەوەی ساڵانە بەرهەم و ئەنجامێکی راستەقینەی بۆ کەسوکاری جینۆسایدکراون هەبێت و لەکۆڵ نەکرێتەوە..

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif