کێشەی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەر کرا

ليست هناك تعليقات


ریاز کەعبی، بەڕێوەبەری باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە چارەسەر کرا و کۆتایی هات.

ڕاشیگەیاند: داواکارین هاوڵاتییان سەردانی ناوەندەکانی پاسپۆرت بکەن بۆ وەرگرتنەوەی و دەرهێنانی پاسپۆرت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە کێشەی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت لە عێراق سەریهەڵدا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت داوایان لە هاوڵاتییان کرد بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت سەردانیان نەکەن تەنیا لە حاڵەتی نەخۆشی یاخود زۆر پێویست نەبێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif