دوو سکاڵا لەسەر بارسێلۆنا لای فیفا تۆمارکران

ليست هناك تعليقات


فیفا سکاڵایەکی نوێی لەسەر یانەی بارسێلۆنا پێگەیشتووە، کە باس لە سەرپێچی و پێشێلکاری لە یەکێک لە گرێبەستەکانیدا دەکات.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، یانەی بۆڵتۆنی ئینگلیزی، لای فیفا سکاڵای لەسەر بارسێلۆنا تۆمارکردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، لە هاوینی رابردوودا پێشێلکاری لە گرێبەستەکەی بارسا لەگەڵ مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری ئیسپانیدا هەبووە، کە لە چێڵسی ئینگلیزییەوە چووە بارسێلۆنا.

مانگێک لەمەوبەر سکاڵایەکی هاوشێوە، لەسەر هەمان بابەت لەلایەن یانەی یونیون ئەدڤانسەوە لە فیفا لەسەر بارسێلۆنا تۆمارکراوە.

ئەو دوو یانەیە پێیانوایە ئەو گرێبەستە بەبێ بەرامبەر نییە، بۆیە داوا دەکەن بارسێلۆنا بەشێکی مافی سپۆنسەری بەوانیش بدات، چونکە ئەلۆنسۆ لە تەمەنی لاوێتیدا یاریزانی یانەکانیان بووە.

هەردوو یانە پێیانوایە گواستنەوەی ئەلۆنسۆ بۆ بارسێلۆنا بەشێک بووە لە گواستنەوەی پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ بۆ چێڵسی، نەک گرێبەستێکی جیابێت و ئەلۆنسۆ وەک یاریزانێکی ئازاد رۆیشتبێت.

بۆڵتۆن و یونیون لە سکاڵاکەیاندا، بۆ فیفایان روونکردووەتەوە، کە ئۆبامیانگ تەنیا بە 12 ملیۆن یۆرۆ رووی لە بلوز کردووە، کە زۆر کەمترە لە بەهای بازاڕییەکەی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بارسێلۆنا بەم دواییە تۆمەتبار کراوە بە بەرتیلدان بە ناوبژیوانان و لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و یوفاوە لێکۆلینەوە لەو بابەتە دەکرێت، ئەگەر تۆمەتەکان بەسەر بارسادا ساخ ببنەوە رووبەڕووی سزای تووند دەبێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif