لە سەرۆک بانگھێشت و لە تیمەکان، قاوە خواردنەوەیەک

ليست هناك تعليقات


تەنیا کوردی
-
دوێنێ کاک بافل تاڵەبانی لە کۆڕبەندی ھەولێر، لە بابەت تیمی یەکێتی رایگەیاند، تا ئێستا داوا لە کاک قوباد تاڵەبانی نەکراوە بگەڕێتەوە نێو حکوومەت و، کەسیش نەھاتووە چایەکی لەگەڵ بخواتەوە، ئەمڕۆ لە ھەمان کۆڕبەند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی  داوای کرد کە کاک قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە نێو حکوومەت و لەنێو حکوومەتدا گفتوگۆ بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

راسپاردەی سەرۆک بۆ تیمی یەکێتی و پارتی لە حکوومەت، داوایەکە، رای گشتیی کوردستان ئەمەی لە پارتی و یەکێتی دەوێ کە لەم قۆناغەدا بەدەم بانگەوازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بێن، ئێستا سەرۆک بانگھێشتەکەی کرد، ئەوەی ماوە تیمی یەکێتی و پارتی لە نێو حکوومەت، بەیانی قاوەیەک بەیەکەوە بخۆنەوەو ئەم تاڵی دوورییە نەھێڵن، 
ئیتر کارەکان بگەڕێنەوە دۆخی پێشوتر، ھەر ئەمە کارە راستەکەیە کە بۆ بابەتی ھەڵبژاردن و چارەسەری کێشەکان بتوانرێت، ھەنگاوی ئەرێنی ببینرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif