ئارام قادر سکاڵا لەسەر هاوڕێیەکی سیاسی خۆی تۆمار دەکات

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ دوو شەممە ٦/٢/٢٠٢٣ دڵشاد تاڵب کە ناسراوە بە (دڵشاد بابانی) لە سەر سکاڵای (ئەیوب نیعمەت) کە ناسراوە بە ئارام قادر لە بنکەی پۆلیسی ئازادی ئامادە بوو و وتەی لێ وەرگیرا.

دڵشاد بابانی کە هاوڕێی سیاسی ئارام قادرە و ماوەی پێنج ساڵە پێکەوە کاری سیاسی دەکەن و کۆتا بەرپرسیارێتی لە هاوپەیمانیدا بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەران بوە کە یەکیکە لە سێ ئەنجومەنەکەی ئەو هاوپەیمانیەی کە ئارام قادر سەرۆکایەتی دەکات.

شایەنی باسە لە مانگی ڕابردوودا ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسی هاوپەیمانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیداhttps://www.facebook.com/kaml.jlal/videos/1243895889500011/
بڕیاری دورخستنەوەی ئارام قادری سەرۆکی هاوپەیمانیاندا و ئارام قادریش ڕەدیکردەوە، لێرەوە ناکۆکی لە نێوان ئارام قادر و ئەو بەرپرسانەدا سەری هەڵدا کە سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانیان پێکهێنا و چالاکیە سیاسیەکانیان درێژە پێدا 

 سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی پێیانوایە کە ئەوان زۆرینەی هاوپەیمانین و بڕیارو ئایندەی حیزب لای ئەوانە و ئارام قادریش پێیوایە کە مادام شەرعیەتی کۆنگرەی هەیە ئەوا تا کۆنگرەیەکیتر سەرۆکی ئەو حیزبەیە، لە دەرئەنجامی ئەم ناکۆکیە حیزبیەدا هەردولا  لێدوانی دژ بەیەکیان لە میدیاکان بلاوکردۆتەوە و دواتر ئارام قادر سکاڵای لەسەر دڵشاد بابانی هاوڕێی سیاسی و ژمارەیەکیتر هاوڕێی کاری سیاسی تۆمار کردوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif