لە هیچەوە بۆ هیچ

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی 
-
کە مرۆڤ خودا دروستی دەکات و دێتە ژیانەوە، پێشتر لە خەیاڵی هیچ کەسێکدا لە خەیاڵی هیچ دایک و باوکێکدا نییە، کە مرۆڤێک دێتە ژیان ئەو مرۆڤە لە چی ڕەگەزێکە، چۆن مرۆڤێکەو دەبێ بەچی، تەنها کە هاتە ژیان منداڵێکی خۆشەویستە.

واتە لە هیچەوە هاتۆتە بوون. ئیتر لێرەوە ژیانی ئەم مرۆڤە گەشە دەکات گەورە دەبێت هەتا دەگاتە مەرگ، واتە دەبێتەوە بە هیچ! ئەوەی ئەو مرۆڤە دەهێڵێتەوە بە نەمری کردارەکانییەتی لەپێناوی چاکەی گشتیدا، پرسیارەکانی کۆتایش وەڵامەکەی لە کردارەکانیدایە. ئەوە سەروەت و سامان نییە، کە نەمری و فەزیللەت دەدا بە مرۆڤ ،ئەوە دەسەڵات و هێز نییە، کە فەزیللەت دەدات بە مرۆڤ، ئەوە بڕوانامە نییە، کە فەزیللەت دەدات بە مرۆڤ ئەوە خزمەتە چاکەیە کە فەزیللەت دەدا بە مرۆڤ، کە هەمیشە ناوی بەجوانی و بەنەمری بمێنێتەوە.

ژمارەی مرۆڤەکان زۆرن لە جیهاندا دێن و دەڕۆن هیچ زیاد ناکەن بۆ ژیان. ئەگەر سەیری مێژوو بکەین مرۆڤی جوان و خزمەتکاری نیشتیمانەکەیان و مرۆڤایەتی، هێشتا ناویان بە زیندوویی ماوەتەوەو دەمێنێتەوە . لە وڵاتی ئەدیسۆن و ئەنیشتاین و ئەوانەی دیکەی لە کایەیی سیاسی و ئەدەبی و زانستیدا لە جیهاندا خزمەتیان کردووە بە مرۆڤایەتی و بە نیشتمانەکەی خۆیان ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ و هاونیشتیمانی دیکە هەبووە لەنیشتیمانەکەیاندابەڵام تەنها ناوی ئەو کەسانە ماوەتەوە بە جوانی کە خزمەتیان کردووە.

کەواتە مرۆڤ کە لە هیچەوە دێت و دەبێتە ژمارە لە ژیاندا لە خاڵی سەرەتا بۆ کۆتایی پانتاییەک هەیە بەڵام کاتێکی کەم بۆکردار نواندن لەبەردەستیدایەکە پێناسەی خۆی بکات ئەگەر خزمەتی کرد لەو ماو ە کەمەدا ، ئەوە بە جوانی دەمێنێتەوە، خۆ ئەگەر هیچی بۆ ژیان زیاد نەکرد یاخود بەد کردار بوو زیانی بەدەوروبەری گەیاند دڵی دەوروبەرەکەی خۆشنەکرد ،ئەوە لە هیچەوە دەڕوات بۆ هیچ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif