ھاوخەمی سەرۆک

ليست هناك تعليقات


تەنیا کوردی
-
کاتی خۆی لەیەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا کارەساتێکی سروشتی روویدا، سەرۆک جۆرج دەبیلو بوش لە دوورەوە چاودێری رەوشەکەی دەکرد، ھاوڵاتیانی ئەم ویلایەتە دەیانگوت، حکوومەت و سەرۆک گرینگی بە ئێمە نادات گەر ھەمومان بمرین، بوش لە ئاسمانەوە چاودێری ویلایەتەکەی دەکرد، بەڵام دوایی تێگەشت کە ئەگەر بچێتە نێو خەڵک و لە نزیکەوە لەگەڵیان بێت، ئەوکاتە لە ھەستی خەڵک تێدەگات، ئەو کاتەشە کە خەڵک ھەستدەکەن حکوومەت و سەرۆک لە خەمیانە.

لەم کارەساتەی تورکیا لە زەمینلەرزە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گەیشتە نێو قوڵایی خەڵکی باکووری کوردستان، ئەو وەک سەرۆکێک لە دەرەوەی سنووری ھەرێمی کوردستان، بۆ شۆڕشی مرۆڤایەتی ئەم کارەی کرد، ھاوخەمی و دانیشتنی لە نێو جادرێکی پڕ لە لێقەوماوان، دڵدانەوەیان و ھاوخەمی بۆ گەلێگی تازیەبار، بەسەرکردنەوەی تیمی دەزگای خێرخوازی بارزانی و تیمەکانی کوردستان لەوێ، لە مەیدانی زەویلەرزین و لەنزیکەوە ھەنگاونان لە شوێنی روودانی کارەسات و پاڵپشتی ھەرێم بۆیان، لەگەڵ خەڵکی لێقەوماو بە بەرچاوی جیھان، ئەمە شۆڕشێکی مرۆڤایەتییە لە نیشاندانی ھەژانی دڵی گەلێکی زیندووی کوردستان، بۆ خەڵکی لێقەوماو.

ئەو کاتەی سیاسەت دەوەستێ، سنوور دادەخرێ، قەیران بەرۆکی ھەمووان دەگرێ، سەرۆک دێ، بە دیپلۆماسیەت، یان سیاسەت، ئاوەدانی یان مرۆڤایەتی، لەناو سنوور و دەرەوەی سنوور، ئەم شۆڕشە مرۆڤایەتییەی نێچیرڤان بارزانی ناوەستێ، ساڵانێکە دەستی پێکردووە و تادێ لەنێو دڵی گەلانی ئاشتیخواز، فراوانتر و گەورەتر دەبێ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif