کتێبەکەی پۆمپیۆ کێی نیگەران کرد کێی دڵخۆش کرد؟

ليست هناك تعليقات

فارس نەورۆڵی

مایک پۆمپیۆ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکاو وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکای سەردەمی ترامپ بیرەوەری و یاداشتەکانی لە کتێبێکدا بەناوی (هیچ کات ئینجێک مەبەخشە و بجەنگە بۆ ئەو ئەمەریکایەی کە خۆشت دەوێ ) بڵاوکردەوە.

 لەڕاستیدا یاداشت و بیرەوەری کەسایەتییە سیاسی و دبلۆماسییەکان گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە چاودێری و بەدواداچوون بۆ ڕوداوەکان دەکەن، شیکردنەوە بۆ هەڵوێستە سیاسیەکان دەکەن لەپێناو تێگەیشتن لە ئێستاو خوێندنەوە بۆ ئایندە. 

مایک پۆمپیۆ لە یاداشتەکانیدا باسی زۆر دۆسییەی گەرمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە، زۆر بابەتی هەستیاری باسکردوە، کە هەتاکو ئێستا نەبیسراو نەزانراو بوون. بۆیە لە کاردانەوەکانی جیهانی ئیسلامی یاخود ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر یەک لە سعودییەو ئێران و تورکیاقسەی خۆیان لەسەر کرد، بەتایبەتی میدیای عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی پێدا لەناویاندا ڕۆژنامەی (شەرق ئەلئەوسەت) زۆر بە گرنگی باسی ئەم یاداشتەی مایک پۆمپیۆ دەکات.

 لە دیدی عەرەبەوە ئەم یاداشتە پوختەی دانایی تەمەنی سیاسی کەسێکە، کە خۆی بەشێکی گرنگ بووە لە دروستکردنی بڕیاری سیاسیدا و کتێبەکەی مایک پۆمپیۆ بە جیاواز دەزانن لە یاداشتی دیکەی سەرکردەکان ئەویش بەهۆی ناوەڕۆکەکەیەوە، کە پڕە لە زانیاری و هەڵوێست و یاداشتێکی سیاسییە نەک ئایدیۆلۆجی.

لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی میدیای عەرەبی دا میدیای تورکیا و ئێران وسیاسییەکانی قسەی دیکەوڕای جیاوزتریان هەیە، ڕەخنە لەم کتێبە دەگرن. وەزیری دەرەوەی تورکیا (چاوش ئۆغلۆ) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی تایلەند ئامادەیی بوون ئۆغڵۆ وەڵامی کتێبەکەی مایک پۆمپیۆیی دایەوەو وتی: زانیاری ناو کتێبەکە درۆیەو پڕە لە پارادۆکس، کورد لە چەند جێگایەکی ناو کتێبی یاداشتەکانی پۆمپیۆدا ناوی هاتووە، ئەوەی گرنگە یارو نەیاری ئەم کتێبە قسەیان لەسەری هەیە.

 بۆیە بۆ ئێمەی کورد پێویستە ئەم کتێبە بکەینە کوردی و بەجدی بیخوێنینەوە. ئەم کتێبە ئێستا بووە بە گفتوگۆی ناوەندە سیاسیەکان هەتا ئێستا عەرەبی دڵخۆش کردوەو ئەوانی دیکە نیگەرانن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif