بەریتانیا نوێنەری ئێران و باڵیۆزی خۆی لە ئێران بانگهێشت دەکات

ليست هناك تعليقات



وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، بانگهێشتی نێردەی ئێرانیان لە بەریتانیا کردووە و بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزی بەریتانیایان لە ئێران بانگهێشتکردووەتەوە. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئێران بەرپرسێکی پێشووی باڵای هەڵگری وڵاتینامەی بەریتانیای لەسێدارەدا.

رۆژی شەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2023، جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێکدا گوتی: "ئێمە لێپێچینەوە لەگەڵ رژێم دەکەین." گوتیشی، "مەهدی حوسێنی مەتین، دیپلۆماتکاری باڵای ئێرانیان لە بەریتانیا بانگهێشتکردووە و بەشێوەیەکی کاتی باڵیۆزی بەریتانیامان بۆ راوێژکردن بانگهێشتکردووەتەوە."

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە "وەڵامی ئێمە بۆ ئێران لەمڕۆدا ناوەستێت. پێداچوونەوە بۆ وەڵامی زیاتر دەکەین."

پێشتر، جەیمس کلێڤەرلی لە تویتێکدا گوتی: "بەریتانیا سزای بەسەر داواکاری گشتیی ئێراندا سەپاندووە. ئەوەش وەکو کاردانەوەیەک بۆ لەسێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری."

ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا نووسی: "لە سێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری، هاووڵاتیی بەریتانیی ئێرانی لە ئێران تاساندمی. ئەمە کارێکی دڕندانە و ترسنۆکانە بوو کە لەلایەن رژێمێکی دڕندەوە ئەنجامدرا کە هیچ رێزێکی بۆ مافەکانی مرۆڤی خەڵکەکەی خۆی نییە. بیرم لای هاوڕێ و خێزانی عەلیرەزایە."

عەلیرەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووتری بەرگریی ئێران بوو، کە خاوەن وڵاتینامەی بەریتانی و ئێرانی بوو، بە "تاوان"ی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا لە سێدارە درا.

ئەکبەری تۆمەتبارکرابوو بە "بڵاوکردنەوەی گومڕایی لەسەر زەوی و زیانگەیاندن بە ئاسایشی نێوخۆی و دەرەکیی ئێران لە رێگەی سیخوڕیکردنەوە."

عەلیڕەزا ئەکبەری لە ساڵی 2019 دەستگیرکرا و تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا"ـی درایەپاڵ؛ تۆمەتێک کە خۆی رەتیکردووەتەوە.

میدیای بەریتانی پێشتر تۆمارێکی دەنگیی ئەکبەرییان بڵاوکردبووەوە کە تێیدا دەڵێت، ئەشکەنجەدراوە و ناچارکراوە لە بەردەم کامێرا دان بە هەندێ تاواندا بنێت کە نەیکردوون.

عەلیڕەزا ئەکبەری لەو تۆمارە دەنگییەدا دەڵێت، چەند ساڵێک لەمەوبەر لە دەرەوە ژیاوە و لە لایەن یەکێک لە دیپلۆماتە باڵاکانی ئێرانەوە کە لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکاندا رۆڵی هەبووە، بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئێران.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif