یەکەم دەرکەوتنی رۆناڵدۆ کەی دەبێت؟

ليست هناك تعليقات



ئەگەری هەیە یەکەم دەرکەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی نەسڕی سعودیە، بەرامبەر لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بێت.

لەدوای چوونی رۆناڵدۆ بۆ سعودیە زۆر پرسیار دەکرێت کە ئەو یاریزانە کەی دەردەکەوێت و یەکەم یاریی فەرمی بە درێسی یانە نوێیەکەی دەکات.

میدیای سعودیە باس لەوە دەکات کە ئەگەری هەیە یەکەم دەرکەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە رووبەڕووبوونەوەی لیۆنێل مێسی یاریزانی پاریس سانجێرمان دەستپێبکات، بەڵام بە درێسی یانەی نەسڕەوە نا.

رودی گارسیا، راهێنەری یانەی نەسڕ، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی فەرەنسا، ئاشکرایکرد کە بڕیارە یانەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر تیپێک یاری بکات کە لە یاریزانانی هەردوو یانەی نەسڕ و هیلال پێکدەهێنرێت و لە ریازی پایتەختی سعودیە، لە 19ـی1ـی2016 ئەنجام دەدرێت، کە بە ئەگەری زۆرەوە رۆناڵدۆ یاری دەکات.

یەکەم یاری رۆناڵدۆ لەگەڵ تیپە نوێیەکەی دواکەوت بەهۆی ئەو سزایە وەریگرت دوای ئەوەی لە مانگی نیساندا مۆبایلی هاندەرێکی شکاند، کە ئەوکات هێشتا یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد بوو.

هێرشبەرە پۆرتوگالییە تەمەن 37 ساڵەکە، ئێستا بڕیارە یەکەم یاری خۆی بە درێسی یانەی نەسڕ ئەنجام بدات، کاتێک لە 22ـی ئەم مانگەدا لە خولی رۆشنی سعودیە رووبەڕووی یانەی ئیتیفاق دەبێتەوە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif