دەستخەتی نێچیرڤان بارزانی

ليست هناك تعليقات



تەنیا کوردی
-
لە کاری ھەندەسەدا جاران بە پڕگاڵ (Compass)

بازنە لەسەر پەڕاوێک دەکێشرا، زۆرجاریش کەوانەکان و دووری مەوداکان لەسەر نەخشە بەم پڕگاڵە دیاری دەکرا، لەو کاتەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دەستی پێکرد، جیوگرافیای کوردستان لە وزەو ئاوەدانی وەک دەفتەرێکی بەتاڵ وابوو کە لاپەڕە بەدوای لاپەڕە بە دەستوخەتی خۆی بازنەکانی ئاوەدانی و وزەی بۆ مقاوەمەی پێشکەوتن و مانەوە خستە سەر جوگرافیا.

مەودای دووری ئابووری کێشاو، ئەمڕۆی دەبینی بۆیە زۆر بەخێرا سێکتەر بە سێکتەر بازنەکانی پێشکەوتنی خێرا کێشان و پڕی کرد لە دەسکەت.

ئێستا بە ھەندەسەی دیپلۆماسیی، بە جموجۆڵە ناوخۆییەکان و ئاستی وڵاتانی ئیقلیمی و دەوڵی، پارێزگاری لە گەشەی ئەم دەستکەوتانە دەکات، ئەمە رێک پێیدەگوترێت بازنەی حەسانەی دیپلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی، بۆ ڕێگرتن لە شکانی پێگەی ھەرێم لە ناوچەکەدا، ھەروەک برێت مەکگۆرک و سەفیری ئەمەریکا تایبەت بە سیفەتی فەرمی ئەمەریکا سوپاسیان کرد لە ھەندەسەی رێکخستنی پێوەندی نێوان ھەولێر و بەغداو واشنتن و کۆدێک بوو بۆ شەقامی سیاسی ناوچەکە لەوەی کە روئیای ئەمەریکا بۆ نێچیرڤان بارزانی روونە.

شتێکی شارەوە نییە کە نێچیرڤان بارزانی لە ھەر جوڵەیەکی دا، دەتوانێ بە پڕگاڵێکی سەردەمیانەتر بە دونیا بینینێکی جیاوازتر، دەتوانێ لەم ھەندەسەی کێشانی بازنەی دیپلۆماسیەت بە دەوری دروستکردنی پاڵپشتی بۆ ھەرێم، جارێک بە تێگەیشتن لەگەڵ ئێران لە عێراق مەترسییەکانی تورکیا رابگرێ، ئێستاش کە لوعبەی شەڕی دادگای فیدڕاڵی سیاسیانە دێتە نێو بازنەی ھەرێم، جارێکی تر بە ھاوسەنگی لەگەڵ تورکیا ئەم بازنەی مەترسیەی ئێران رابگرێ، بە تێگەیشتن لە ئەمەریکاو وڵاتانی ئەورووپاش، مەترسی ھەردوو وڵات رابگرێ، ئەمە دژایەتیی نییە بۆ ھیچ دەوڵەتێکی ئیقلیمی، بەڵکوو ئەمە پڕکردنی دەستکەوتەکانی بازنەکانە کە بە ھەندەسەی عەقڵی سیاسی بنیاتی دەنێ.

ئەم سەردانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کاریگەری نزیکی لەسەر عێراق دەردەکەوێ، ھەروەک لە جاری پێشودا بە تێگەیشتن لەگەڵ بەغدا کاریگەری نزیکی لەسەر ھەرێم دەرکەوت و مەترسییەکانی سەر ھەرێمی لە ئۆپەراسیۆنی سەر سنوور دوورخستەوە، ئێستا بەرژەوەندی خەلیج لە عێراقدا گەورەبووە، بۆیە تێگەیشتن لە وێنەی بازنەی عێراق بە ئیئتیلافی ئێستا بێ، یان ھەنگاونان بە ئیئتیلافێکی فشار چاوەڕوانکراوە کە ستۆپێک بە ھەندێ دژایەتی ھەندێ لایەنی سیاسی لە عێراق دەکات.

دواجار ئەمە نێچیرڤان بارزانی یە، کە دەتوانێ ھەمیشە بەبێ قسەکردن، بەرژەوەندییەکانی ھەرێم لە تابلۆیەک بگرێ و، نەھێڵێ ئەم شکانی نێو ماڵی کوردی ئەم دەستکەوتانە لەباربەرێ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif