ئامارەکانی مێسی سەرسوڕهێنەرن

ليست هناك تعليقات


 

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە فەرەنسا، بڕی ئەو قازانجە ئاشکرادەکات، کە یانەی پاریس سانجێرمان بە چوونی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ ریزەکانی بەدەستیهێناوە.

وەک ئەو راپۆرتە باسی دەکات، رێژەی بینەرانی یارییەکانی یانەی پاریسی لە 30٪ـەوە بۆ 77٪ زیادی کردووە.

لە رووی داهاتی پەخشی تەلەڤزیۆنیی یارییەکانی ئەو یانەیەشەوە، بڕی قازانجەکە گەیشتووەتە 1.7 ملیار یۆرۆ، 9 جار زیاتر لە قازانجی ئەو یانەیە پێش هاتنی مێسی.

نەک هەر یانەکە، بەڵکو شاری پاریسی پایتەختیش لە رووی داهاتەوە قازانجێکی زۆری لە هاتنی مێسی کردووە و دوای هاتنی لیۆ قازەنجەکانی 50% زیادی کردووە.

بە گوێرەی ئەو راپۆرتە، قازانجی پاریس سانجێرمان تەنیا لە فرۆشتنی بلیتی یارییەکان زیاتر لە 300 ملیۆن یۆرۆ بووە لە دوای گرێبەستکردنی یانەکە لەگەڵ ئەستێرەی ئەرجەنتینی، چونکە کاتێک گەشتیار سەردانی پاریس دەکەن، دەچن بۆ بینینی یارییەکانی پاریس سانجێرمان بەهۆی مێسییەوە.

بەپێی دوایین ئاماری رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی، یانەکەی پاریس تاوەکو ئێستا 120 ملیۆن یۆرۆ قازانجی لە وێنەکانی مێسی بەدەستهێناوە.

لە رووی کڕینی درێسی یاریزانانەوە، لە 2022 زۆرترین خواست لەسەر درێسی مێسی بووە لە سەرانسەری جیهاندا، و هەموو مانگێک یانەکە تەنیا لە فرۆشتنی درێسەکانی مێسی 20 ملیۆن یۆرۆ بەدەستدەهێنێت.

گرێبەستی سپۆنسەرەکانی پاریس سانجێرمان گەیشتووەە 6 ملیار یۆرۆ، کە ئەمەش ژمارەیەکە بۆ یەکەمجارە لە تۆپی پێدا تۆماربکرێت.

فیفا چیدی لێپرسینەوە لە پاریس ناکات لە رووی خەرجکردنی پارەکانی، چونکە یانە پاریسییەکە هەمیشە بەڵگەنامە دەخاتەڕوو کە دەردەخەن هەموو کڕینەکانی لەو پارەیە کە لە گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی قازانجیان کردووە.

ئەوەی باسکرا تەنیا لایەنێکی ئابورییە، باسی ئەوە ناکەین کە لیۆ لەنێو یاریگەدا پێشکەشی دەکات.

کەواتە ئەو مووچەیەی مێسی لە هەر تیپێک وەریدەگرێت یەکسان نییە بە بە کەمێک لەو قازانجەی یانەکە بەهۆیەوە بەدەستی دەهێنێت، بۆیە هەموو تیپەکانی جیهان شەڕ لەسەر مێسی دەکەن، چونکە دەزانن بەهۆی بوونی مێسیەوە سەرمایە بەدەست دەهێنن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif