لەسەر هێرشە درۆنییەکەی ئیسفەهان، ئێران نێردەی ئۆکراینا بانگدەکات

ليست هناك تعليقات



رۆژی دووشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2023، تاران هەڵسوڕێنەری کاروباری ئۆکراینای لە وڵاتەکەی بانگکرد بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆی لە بارەی قسەکانی راوێژکاری سەرۆکی ئۆکراینا لەسەر هێرشە درۆنییەکەی ئەم دواییەی ئێران پێ بگەیێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، قسەکانی راوێژکارەکەی ڤۆلۆدمیر زیلنسکی لەبارەی هێرشەکە، "لایەنگری"یان پێوە بووە.

میخایلۆ پۆدۆلیاک، راوێژکاری زیلنسکی رۆژی یەکشەممە لە تویتێکدا هێرشەکەی شاری ئەسفەهانی بەستەوە بە پشتیوانیکردنی ئێران لە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.

راوێژکارەکە نووسیویەتی: "شەوێکی بە تەقینەوە بوو لە ئێران... لۆژیکی جەنگ.. بە تووندی لەسەر رێکخەران و یارمەتیدەرانی دەکەوێت." پۆدۆلیاک هەروەها گوتبووی: "ئۆکراینا هۆشداری بە ئێوە دابوو."

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەڵسوڕێنەری کاروباری ئۆکراینا لە تاران بانگکراوە بۆ ئەوەی "روونکردنەوەیەکی فەرمی و دەستبەجێی حکومەتی ئۆکراینا" لە بارەی قسەکانی ئەو راوێژکارە بخاتەڕوو.

وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا گوتەکانی پۆدۆلیاکی بە "سەیر و لایەنگیرکار" ناوبردن و هیوای خواست "ئەم هەڵوێستانە دووبارە نەبنەوە."

وەزارەتی بەرگریی ئێران گوتی، دەزگایێکی بەرگریی دژە فڕۆکە یەکێک لە درۆنەکانی تێکشاندووە و دووی دیکەش تەقیونەتەوە، هەروەها باسی لەوە کرد هیچ کەس لە هێرشەکەدا زیانی بەرنەکەوتووە و تەنیا زیانێکی ماددی بچووک بەر شوێنەکە گەییشتووە.

گرتە ڤیدیۆکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە و لە لایەن میدیای فەرمیی ئێرانیشەوە پێشاندران، دەریدەخەن کە گڕێکی گەورەی ئاگر ئاسمانی ناوچەکە رووناک دەکاتەوە، خەڵک لە شوێنەکە هەڵدێن و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن خۆیان دەگەیێننە شوێنەکە.

ئۆکراینا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی ئێران تۆمەتبار دەکەن بە دابینکردنی درۆنی سەربازی بۆ رووسیا بۆ ئەوەی لە دژی ئۆکراینا بەکاریانبهێنێت؛ تاران تۆمەتەکەی رەتکردووەتەوە، بەڵام نایشارێتەوە کە "بەر لە جەنگەکە" درۆنی بە ئێران داوە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif